شارپرێس:
ئه‌مڕۆ له‌كاتى ڕوماڵى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چونى دادگاییكردنى سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، هێزێكى ئه‌منیى هێرشیكرده‌سه‌ر تیمى ڕۆژنامه‌وانى ده‌زگاى میدیایى شارپرێس‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌لى ڕۆژنامه‌وانییاندا گرت.
دوای زیاتر لەدوو هەفتە لەدەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ دوه‌م دادگایی‌کردنی شاسوار عەبدولواحید لەدادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بۆ ڕوماڵكردنى ئه‌و پرۆسه‌یه تیمى ڕۆژنامه‌وانى‌و میدیایى شارپرێس له‌به‌رده‌م دادگاى سلێمانى ئاماده‌بون.
له‌كاتى هه‌وڵدان بۆ ڕوماڵى ئه‌و پرۆسه‌یه، هێزێكى ئه‌منیى هێرشیكرده‌سه‌ر چاوه‌ڕوان مه‌حمودو كاروان جه‌لال تیمى ڕۆژنامه‌وانى شارپرێس‌و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر مایك‌و مۆبایل‌و كامێراكه‌یاندا.
ته‌نانه‌ت هێزه ئه‌منیه‌كه‌ى به‌رده‌م دادگاى سلێمانى، مۆبایلى شه‌خسى چاوه‌ڕوان مه‌حمود كچه په‌یامنێرى شارپرێس-یان بردوه‌و تائێستاش هیچ یه‌كێك له‌و كه‌لوپه‌له شه‌خسى‌و ڕۆژنامه‌وانیانه‌یان نه‌گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.