شارپرێس:
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى نوسراوێكه‌وه ڕۆژى ده‌ستبه‌كاربونه‌وه (مباشره)ى مامۆستایانى دیاریكرد‌و داواشده‌كات، سه‌رجه‌م مامۆستایان له‌هه‌رێمى كوردستان پێوه‌ى پابه‌ندبن.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نوسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران‌و ڕاپەڕین، خوێندنی کوردی لەکەرکوک) کردوە و ڕۆژی دەستبەکاربونەوەی مامۆستایانی دیاریکردوه.
لەنوسراوەکەدا هاتوە، "ڕۆژی دوشەممە، 1ی ئەیلولی 2025، ڕۆژی دەستبەکاربونەوەی 'موباشەرە'ی مامۆستایانی ناوەندەکانی خوێندنی حکومیە".
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو مامۆستایانەی وەکو چاو‌دێر لەهۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمی پۆلی 12ی ئامادەیین، هەمان ڕۆژیان بۆ دەستبەکاربونەوە بۆ هەژماردەکرێت.
ئه‌م په‌یامه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌كاتێكدایه، نزیكه‌ى چوار مانگ تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها یه‌ك موچه‌یان بۆ مانگى پێنج وه‌رگرتوه، هه‌ربۆیه چاودێران پێشبینیده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر دۆخى موچه هه‌روه‌ك ئێستا بمێنێته‌وه، ئه‌وا بایكۆت ئه‌گه‌رێكى به‌هێز ده‌بێت له‌به‌رده‌م مامۆستایان.
