شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزێكى ئه‌منیى له‌به‌رده‌م دادگاى سلێمانى هێرشیكرده‌سه‌ر تیمى ڕۆژنامه‌وانى شارپرێس‌و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر مۆبایلى شه‌خسى‌و كه‌لوپه‌له ڕۆژنامه‌وانیه‌كانیاندا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كان گه‌ڕێندرانه‌وه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌كاتى هه‌وڵدان بۆ ڕوماڵى پرۆسه‌ی دادگاییكردنى سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، هێزێكى ئه‌منیى هێرشیكرده‌سه‌ر چاوه‌ڕوان مه‌حمودو كاروان جه‌لال تیمى ڕۆژنامه‌وانى شارپرێس‌و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر مایك‌و كامێرا‌و ته‌نانه‌ت مۆبایلى شه‌خسیشیاندا.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌نته‌ر میترۆ هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هێرش بۆسەر تیمی شارپرێس‌و دەستگرتن بەسەر مۆبایلی کچێکی ڕۆژنامەنوس‌و کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی شارپرێس ئاماژەیەکی ڕونە بۆ ڕقی دەزگای ئەمنیی لەزومی کامێرای ڕۆژنامەنوسان".
چاوەڕوان مەحمود پەیامنێری شارپرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "له‌كاتى ڕوماڵى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چونى دادگاییكردنى سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، هێزێكى ئه‌منیى هێرشیكرده‌سه‌ر تیمەکەمان مۆبایلەکەیان بردم‌و کامێراکەیان زەوتکردین".
له‌و ڕوه‌شه‌وه میترۆ داوای له‌هێزه ئه‌منیه‌كان كردبوو، "دەستبەجێ ئەو هەڵەیە ڕاستبکەنەوە ڕۆژنامەنوس بەبێ کەرەستەی ڕۆژنامەوانی‌و مۆبایل چۆن کاربکات".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چاوه‌ڕوا مه‌حمود پێیڕاگه‌یاندین، کە له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كه‌وه مۆبایل‌و كه‌لوپه‌له ڕۆژنامه‌وانیه‌كانیان پێدراوه‌ته‌وه.
