میسی پێش كریستیانۆ دەكەوێت

وەرزش

26/06/2018‌ 322 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكانیان لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی كەوتووە.

تۆڕی "TyC" بڵاویكردەوە، كە میسی لەلێدوانی سزاو پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ كەوتووە، كە چەند ساڵە ركابەری لەنێوان هەردوو یاریزانەكە هەیە.

تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە، میسی لەكۆی 19 لێدانی سزا تەنیا 4 گۆڵی نەكردووە، كە دوو لەوانە لەیاری نا فەرمی بووە، ئەوەش بەرێژەی 78.95%. سەركەوتوو بووە.

هەروەها بڵاویكردەوە، كە رۆناڵدۆ لەكۆی 13 لێدانی سزا بۆ پرتوگال 6 تۆمارنەكردووە، كە ئەوەش برێژەی 53.85%. سەركەوتنی تۆماركردووە.

هـ ـ ح