یسرائیل كاتس: نۆرەی كوشتنی خەلیل حەیەش دێت دەینێرین بۆ لای ئیسماعیل هەنییە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 259 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

یسرائیل كاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی یەك شەممە هەڕەشەی كوشتنی خەلیل حەیە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی كرد.

یسرائیل كاتس لە پۆستێكدا لە پلاتفۆرمی ئێكس، وتی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بەردەوامە لە ڕاخستنی فەرشی سور بۆ بكوژانی حەماس، هەروەها پشتگیری لە چالاكییە تیرۆریستییەكان دەكات.

 كاتس دەڵێت: سەركردەكانی حەماسمان لە غەززە لەناوبردووە، نۆرەی خەلیل حەیەش بە هەمان شێوە دێت، دەینێرین بۆ ئەوەی لە قووڵایی دۆزەخدا چاوی بە ئیسماعیل هەنییە و هاوكارەكانی بكەوێت.

ئیسماعیل هەنییە  لە ساڵی 2024 لە تاران لەهێرشێكدا كوژرا و لە مانگی تەموزی ڕابردوو حەیە بە سەرۆكی نوێی مەكتەبی سیاسی حەماس دیاریكرا.