شارپرێس:
لەپێشهاتێکی مرۆییو مەیدانیی یەکجار کاریگەرو
پڕ لەهۆشداریدا، کۆمەڵێک لەئاوارەو دەرکراوەکانی گوندەواری شاری سەرێکانی لەڕۆژئاوای
کوردستان، دوای ئەوەی لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە ڕێگریی توندیان لێکرا بۆ گەڕانەوە
بۆسەر ماڵو حاڵی خۆیان، لەهەنگاوێکی کتوپڕو بەرەنگاریانەدا، دەستیانکردوە بەهەڵدانی
خێمەو چادر لەو ناوچانەی کە ڕێک دەکەونە بەردەم گوندو زێدی باووباپیرانیان، تاوەکو
لەوێدا نیشتەجێ ببنو ژیان بەردەوام بکەن.
سەرچاوە مەیدانییەکان ئاشکرایدەکەن،
هاوکارانی ناوچەکە چەندینجار هەوڵیانداوە بگەڕێنەوە ناو گوندەکانیان، بەڵام لەلایەن
هێزەکانی تورکیاو گروپە چەکدارەکانی سەر بەوانەوە، ڕێگریی جدییان لێکراوەو ڕێگهیان
پێنەدراوە بچنە ناو ماڵەکانیان، ئەمەش دۆخێکی دەرونیو مرۆیی یەکجار سەختی بۆ
دروستکردون.
ئاوارەکان لەجیاتی پاشەکشێو گەڕانەوە بۆ کەمپە
دورەکانو شارهكانى دیكهى ڕۆژئاواى كوردستان وهكو قامیشلۆو پارێزگاى حهسهكه،
بڕیاریاندا لەسەر هێڵی ڕوبەڕوبونەوەو لەبەرامبەر گوندەکانی خۆیاندا خێمە هەڵبدەن؛
تاوەکو بەچاوی خۆیان سەیری خاکو ماڵە داگیرکراوەکانیان بکەنو پەیامێکی بەهێز بدەن
بەڕای گشتیی کە ئەوان دەستبەرداری مافی گەڕانەوە نابن سەرهڕای نەبوونی خزمەتگوزارییە
سەرەتاییەکان لەو چادرانەدا.
چاودێرانی مافەکانی مرۆڤ لەناوچەکەدا هۆشداریی
توند دەدەن لەوەی، نیشتەجێبونی ئەو خێزانانە لەم شوێنە مەترسیدارانەدا لەژێر سەرماو
گەرمای توندو بەبێ هەبونی پێداویستیی پزیشکیو خۆراکیی، دۆخەکە بەرەو کارەساتێکی
مرۆیی نوێ دەبات؛ داواش لەڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەن، خێرا بێنەدەنگ بۆ کۆتاییهێنان
بەم ڕێگرییە یاساشکێنە.
چاودێرانى ناوخۆیى لهسوریاو ڕۆژئاواى
كوردستان پێیانوایه، ئەم دیمەنە غەمگینو هاوکات پڕ لەشۆڕشگێڕییەی ئاوارەکانی
گوندەواری سەرێکانی، گەورەترین بەڵگەیە لەسەر جێگیربونی مرۆڤی کورد لەسەر خاکی خۆییو
ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە پڕۆژەیەکی دەرکردنو گۆڕینی دیمۆگرافی لەناوچەکەدا.
