حەشارگەیەكی داعش لە سنوری خانەقین بۆردومان كرا

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 209 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە دیالە ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند، هێرشێكی ئاسمانی حەشارگەیەكی چەكدارانی داعشی لە نزیك دەریاچەی حەمرین لە باكوری پارێزگاكە كردەئامانج.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، فڕۆكەكانی هێزی ئاسمانی عێراق لە نزیك دەریاچەی حەمرین، لە قەزای خانەقینی سەر بە دیالە  حەشارگەیەكیان بۆردومان كردووە كە ئەندامانی داعش وەك پەناگە بەكاری دەهێنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا ڕون نەبووەتەوە كە ئایا لە ئەنجامی هێرشەكەدا هیچ زیانێكی گیانی هەبووە یان نا.