پاكی خۆشەویستی.. رۆمیۆ هاوسەرگیری لەگەڵ جولێت كرد (+ڤیدیۆ)

هەمەڕەنگ

28/11/2018‌ 622 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤیدیۆیەك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە، كە سەنجی زۆرێك لەخەڵكی لەهندستان راكێشاوە.

رۆژنامەی میرۆر بڵاویكردەوە، كە ڤیدیۆكە ئاهەنگی هاوسەرگیری دوو خۆشەویستە لەویلایەتی تامیل نادۆی باشووری هندستان، كە تێدا بوكێكی 24 ساڵ بە رەنگی سوور وەك دابونەریتی هندییەكان لەكاتی هاوسەرگیری رەنگ دەكرێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە سەنجراكێشی ئەو ڤیدیۆیە لەوەدایە، كە ئەو بوكە بەمردوویی رەنگ دەكرێت، كە بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە گیانی لەدەستداوەو رووداوەكەشی بەدڵتەزێن ناوبردووە.

ئەو كچە خۆشەویستی لەگەڵ كوڕێك بۆ ماوەیەكی درێژ هەبووە ، وەك وەفایەكیش بۆ خۆشەویستی ئەو ئاهەنگەی بۆ رێكخراوە پێش ناشتنی، كە بەشێكی زۆر لەكەسە نزیكەكانی بەشدارییان لەئاهەنگەكە كردووە.

ئەو ڤیدیۆیە كاردانەوەی زۆری لێكەوتووەتەوەو خەڵكی لەسەریان نووسیوە، ئەوە خۆشەویستی راستەقینەیەو دواجار رۆمیۆ هاوسەرگیری لەسەر جولێت كرد، كە چیرۆكێكی بەناوبانگی خۆشەویستی جیهانییە.

هـ ـح