شارپرێس:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر بڕیاری نیشتیمانیانه‌ی دور له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی نه‌درێت دۆخه‌که له ڕوی ئابوریه‌وه زۆر خراپ ده‌بێت.
به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێوه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "به‌داخه‌وه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و بڕیاره هه‌ڵه‌کان و مه‌رگی سه‌رکرده‌ی کورد نه‌وشیروان مسته‌فا، له دوو ساڵی ڕابردودا نه‌هامه‌تیی زۆرمان دیت، قۆرخکاری و سته‌مکاری و له‌ده‌ستدانی خاک و نه‌داری رووی له نیشتیمان کرد. بۆ چاکه‌خوازان دۆخێکی پڕ ئازاربوو".
ده‌شڵێ:"له‌گه‌ڵ هیوا و کارکردنمان بۆ باشترکردنی دۆخه‌که، به‌ڵام ده‌مه‌وێت ڕاستگۆیانه پێتان بڵێم، له ٢٠١٩ دا هه‌رێم له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری هاتنی قه‌یرانێکی قوڵی دارایدایه، ئه‌گه‌ر بڕیاری نیشتیمانیانه‌ی دور له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی نه‌درێت دۆخه‌که له ڕوی ئابوریه‌وه زۆر خراپ ده‌بێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه‌شده‌كات، له ڕۆژانی ئاینده‌داو له گفتوگۆ‌و دیداره‌کانیان پلانی خۆیان بۆ ڕێگری له‌و قه‌یرانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
ڕ . ج