شارپرێس:
ڕۆمێلۆ لۆكاكۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد نهێنی پێش لێدانه سزاكه‌ی یانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ڕاشفۆرده‌وه ئاشكراده‌كات.
شه‌وی ڕابردوو له‌دوا ساته‌كانی یارییه‌كه‌ی مانچسته‌ر یونایتد‌و پاریس سانجێرمان، شه‌یتانه سوره‌كان په‌ناڵتییه‌كیان بۆ هه‌ژماركرا، به‌ر له‌لێدانی په‌ناڵتییه‌كه‌ش لۆكاكۆ به ڕاشفۆردی وتووه:"ئێستا نۆره‌ی تۆیه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته بۆ خۆت و بۆ یانه‌كه‌مان ئه‌نجامی بده" ئه‌وه‌ش به‌گێڕانه‌وه‌ی لۆكاكۆ له‌پاش یارییه‌كه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان.
لۆكاكۆ ده‌شڵێ، پێشبینیده‌كات گرێبه‌ستی سۆڵشایه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بكرێته هه‌میشه‌یی، ئه‌ویش به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سوره‌كان.
ڕ . ج