ترەمپ هیچ پارەیەك بەئێران نادات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 199 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ئێران تەواو بووە و هیچ پارەیەك وەرناگرێت، تاران كاتێك پەیوەندی بە ئەمریكاوە كرد، بێهیوا بووە.

ترەمپ لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیال نووسیویەتی: "جەنگ ئێرانی لاواز كردووە! ئیتر هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی، سیستمی دژەئاسمانی، ڕادار، هیچیان نەماوە. لەگەڵ ئەوەشدا دیموكراتەكان دەڵێن ئێران ئێستا لە 4 مانگ لەمەوبەر باشترە. چ گەمژەیییەكە!"

ترەمپ لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە لە نائومێدیەوە  لەگەڵ ئێران كۆنەبووینەوە. بەڵكو ئەوان تەواو بوون! ئێمە ئەو ٦٠ ڕۆژەی كە دەمێنێتەوە بەسەری دەبەین. ئەوان هیچ پارەیەك وەرناگرن، تەنانەت دە سەنتیشیان نادەینێ.

ڕۆژی پێنجشەممە ترەمپ ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن ئەمریكا بڕی ٣٠٠ ملیار دۆلاری پێشكەش بە ئێران كردووە و ئەو هەواڵەی بە "ساختە" ناوبردووە.

ترەمپ ڕایگەیاند "ئەمریكا هیچ پارەیەكی 300 ملیار دۆلاری بە ئێران نادات"، ڕاشیگەیاند، ئەوەی بۆ واشنتۆن گرنگە سەركەوتن و دابەزینی نرخی نەوتە.