شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە باشوری لوبنان حزبوڵڵا هێرشی كردووەو بەهۆیەوە چوار سەرباز كوژراون كە یەكێكیان فەرماندەی فەوجە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا رونیكردەوە، حزبوڵڵا لە كاتەكانی نیوە شەودا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كردووەتە سەر تانكێكی ئیسرائیل لە نزیك شارۆچكەی كەفەر تبنیت و گردی عەلی تاهیر لە باشوری لوبنان.
دەشڵێت، لە ئەنجامی هێرشەكەی حزبوڵڵادا چوار سەربازی ئیسرائیل كوژراون، كە فەرماندەی فەوجی ٥٢یان لە نێودایە.
لە كاردانەوەی ئەم هێرشەی حزبوڵڵادا بەیانی ئەمڕۆ هەینی سوپای ئیسرائیل هێرشێكی فراوانی بۆ سەر چەند ناوچەیەكی باشوری لوبنان دەستپێكردووە و دەیان هاووڵاتی لوبنانی كوژراون و بریندار بوون.
ئیتمار بنگفیر وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل لەكاردانەوەی ئەم هێرشەدا رایگەیاند، دەبێت لەبەرامبەر ئەم هێرشەدا هەموو لوبنان بسوتێندرێت.
لای خۆیەوە فەرەنسا داوای كرد هەرچی زووە ئەو پەرەسەندنەی لە باشوری لوبنان روویداوە رابگیرێت.