شارپرێس:
سەرچاوە ئاگادارەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆژی پێنجشەممە وردەکاری کۆبوونەوەی هێزەکانی پێکهێنەری چوارچێوەکەیان ئاشکرا کرد کە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران و زۆربەی سەرکردە سیاسی و حزبییەکانی شیعە ئامادەی بوون.
ئەو سەرچاوەیە پشتڕاستی کردەوە کە "هێزە پێکهێنەرەکانی چوارچێوەکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەسەڵاتیان بە سەرۆکوەزیران داوە بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکان بۆ ئەو پۆستە وەزارییانەی پڕنەکراونەتەوە وەک (بەرگری، ناوخۆ، خوێندنی باڵا، و پلاندانان). لە ئەنجامدا زەیدی و تیمەکەی دەست دەکەن بە پێداچوونەوە بە سیڤی کاندیدەکان".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت کراوەتەوە بۆ چەکداماڵینی گروپەچەکدارەکان بەپێی میکانیزمێکی دیاریکراو و لە ماوەی دیاریکراودا.
سەرچاوەکە دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لە سەردانی تۆم باراک نێردراوی ئەمریکا بۆ بەغدا کرا بەتایبەت پێشنیازەکان لەوانە لایەنە ئەرێنییەکانی هاوبەشی ئابوری و وەبەرهێنان، کە هاوکار دەبن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سەختەکانی پەیوەست بە کەرتی کارەبا.