ئەمریکا لابردنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانی ڕاگەیاند

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 118 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئێوارەی پێنجشەممە هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی سەر بەندەر و ناوچە کەناراوەکانی ئێران ڕاگەیاند، کە لە 13ی نیسانەوە بەردەوامە.

لە بەیاننامەیەکدا سێنتکۆم ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا ئەو گەمارۆیەیان هەڵگرت کە بەسەر هەموو هاتوچۆی دەریایی چوونە ناوەوە و دەرچوون لە بەندەرەکان و ناوچە کەناراوییەکانی ئێراندا سەپێندرابوو، ئەمەش بە پێی ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئەمریکا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییەکانمان بەگشتی لە ناوچەکە دەمێننەوە بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی کە هەموو لایەنەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێن و بە کاریگەر دەمێنێتەوە.