شارپرێس:
لهپهیامێكى كه به‌هه‌ردوو زمانى كوردى‌و عه‌ره‌بى بڵاویكردوهتهوهو ئاراسته‌ى ههڵهبجهیىو ههورامانیهكانى كردوه، پارێزگارى كه‌ربه‌لا ده‌ڵێت، "بەهۆی ئەو هەڵوێستە مرۆڤانە گەورەیەی نیشانتاندا له‌به‌رامبه‌ر دۆزینه‌وه‌و ڕهوانهكردنهوهى ته‌رمى ڕوقیه، هەمیشە جێگەی شانازیی‌و پێزانینن".
ئەندازیار نەسیف جاسم الخگابی پارێزگاری کەربەلا لهپهیامێكدا، دڵسۆزیی‌و هاوخەمیی خۆی بۆ خێزانی ڕوقیه منداڵە کەربەلاییەکە دەربڕیوه بەهۆی ڕوداوێکی دڵتەزێنی خنکان لەپارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستدا.
هاوكات سوپاس‌و پێزانینی بەرزی خۆی ئاراستەی خاتوو نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجەو خەڵکی پارێزگاکە به‌گشتیى نیشانداوه‌و ده‌ڵێت، "بۆ هەڵوێستی مرۆڤانەو هەستە ڕاستەقینەکانتان کە باشترین ماناکانی برایەتیو یەکێتی نیشتمانیان نیشاندا سوپاستان ده‌كه‌م"، هەروەها جەختدەکاتەوە، "ئەو هاوخەمیو پشتیوانییەی بۆ خێزانه کەربەلاییەکە دەریانبڕیی، بەڵگەی ڕەسەنایەتی گەلی عێراق‌و بەها مرۆڤایەتییە جێگیرەکانییەتی".
پارێزگارى كه‌ربه‌لا جه‌ختده‌كاته‌وه، "لەڕۆژانی داهاتودا سەردانێکی فەرمی بۆ پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدەدهم بۆ پێشکەشکردنی سوپاس‌و پێ‌زانین بەپارێزگارو خەڵکی بەڕێزی هەڵەبجە، بەهۆی ئەو هەڵوێستە مرۆڤانە گەورەیەی کە هەمیشە جێگەی شانازیی‌و پێزانینن لەلایەن خەڵکی کەربەلای پیرۆزەوە".
