شارپرێس:
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایدهكات، چەند ئەندامێکی وەزارەتی بەرگریی سوریا برینداربون بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە کە پاسێکی گواستنەوەی کردوەتە ئامانج، دهشڵێت، "ئهو پاسه ئهندامانى سوپاى دەگواستەوەو لەسەر ڕێگهی "تهل تهمر ــ ڕەسولعەین" لەباکوری ڕۆژئاوای پارێزگاى حەسەکە ڕوداوهكه ڕویداوه.
ڕوانگەکە لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، چەکدارانی نەناسراو پاسەکەیان لەکاتی تێپەڕبونیدا لەسەر ڕێگهی ناوبراو کردوەتە ئامانج، ئەمەش بوەتە هۆی برینداربونى جۆراوجۆر لەنێوان ڕیزەکانی ئەو ئەندامانەی کە لەو پاسهكهدا بون.
ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، دەوروبەری شوێنی ڕوداوهكه لەدوای هێرشەکە لهلایهن هێزه ئهمنیهكانهوه كۆنترۆڵكراوهو تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش هیچ زانیارییەک لەسەر ئهنجامدهرانى هێرشهكه نهزانراوه.
بهگوێرهى زانیارییهكان، ئەو ناوچەیەی کە هێرشەکەی تێدا ئەنجامدراوە (ڕێگهی نێوان تهلتهمرو ڕەسولعەین لەپارێزگای حەسەکە)، بەیەکێک لەهێڵە هەرە گرنگەکانی تەماسو ململانێ دادەنرێتو کۆنترۆڵەکەی دابەشبوە لەنێوان سێ لایەنی سەرەکیدا:
ناحیەی تهلتهمرو دەوروبەری: لەژێر کۆنترۆڵی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دایە.
شاری ڕەسولعەین (سەرێکانی)و دەوروبەری: لەژێر کۆنترۆڵی گروپهكانى ئۆپۆزسیۆنی نزیک لەتورکیادایە، کە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشتی" لەساڵی 2019وە لەوێ جێگیرن.
خاڵەکانی تەماسو ڕێگه سەرەکییەکە: هێزەکانی سوپای سوریا (حکومەتی دیمەشق) لەچەند خاڵێکو پێگەیەکی هاوبەشدا لەسەر ئەو ڕێگهیە جێگیرکراون بهگوێرهى ڕێککەوتنە کۆنەکانی کەمکردنەوەی گرژیی، ئەمەش هۆکاری تێپەڕبونی پاسی سەربازانی وەزارەتی بەرگریی سوریا بوە بەو ناوچەیەدا.
ئەو ڕێگهیە بۆ ماوەی نزیکەی حەوت ساڵ داخرابوو و تەنها لەمدواییانەدا (مانگی نیسانی 2026) دوای لادانی بەربەستە خۆڵییەکان سەرلەنوێ کراوەتەوە.
