شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى
دهستكهوتون، نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى سوریا‌و عێراق له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا
بۆ به‌غدا، چه‌ند په‌یامێكى نهێنىو به‌په‌له‌ى بهعهلى زهیدیى گهیاندو داوایكردوه،
هه‌رچى زوه ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنیان بكرێت، جهختیشیكردوهتهوه، "پێویسته
بهزویى چه‌ند بانكێك دابخرێن‌و ئه‌وكه‌سانه‌شى مشتومڕیان له‌سه‌ره‌و جێگه‌ى تێبینى
ئه‌مریكان ڕێگرییان لێبكرێت چیتر ده‌ستیان به‌سه‌رچاوه‌ى داهات نه‌گات"، هۆشداریشیداوه،
"ئه‌گه‌ر ئه‌وانه جێبه‌جێنه‌كرێن، تره‌مپ بڕیارى سهختو دژوارى بۆ عێراق پێیه".
تۆم باراک نێردەی ئەمریکا بۆ كاروباره‌كانى عێراق‌و سوریا، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یدا
له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، په‌یامێكى به‌په‌له‌و نهێنىو پڕ لههۆشداریى سه‌رۆكى
ئه‌مریكاى پێگه‌یاندوه، به‌گوێره‌ى سەرچاوەكان، باراك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى قورسى گه‌یاندوه
ئەگەربێتو بەغدا نەتوانێت ئەو پابەندبونانە جێبەجێبکات کە پەیوەستن بەداماڵینی چەکی
گروپە چەکدارەکان‌و بڕینی سەرچاوەکانی داراییانو دوبارە داڕشتنەوەی تۆڕەکانی هەژمونی
دارایی پەیوەندیدار بەوانەوە.
ئه‌وه‌ش باسده‌كرێت، لیستی
مەرجەکانی ئەمریکا تەنها لەسەر لایەنی ئەمنیی ناوەستێت، بەڵکو مەلەفەکانی بانک،
ئابوریی‌و کەسایەتییە جێگەی مشتومڕەکانیش دەگرێتەوە کە سەرجەمیان لەچوارچێوەی ڕێڕەوێکدا
دانراون کە وەک پڕۆژەیەک بۆ ڕێگری‌کردن لەو سیستەمە هەژمونیانەی لەمساڵانەی دواییدا
پێکهاتون، وەسفدەکرێت.
زانیارییه دزەپێکراوەکان
پشتڕاستیدەکەنەوە، ئەم پرسه هێشتا لەنێوان هەردولادا (ئهمریكاو عێراق) جێگەی
گفتوگۆیەو بەشێوەیەکی کۆتایی یەکلانەکراوەتەوە، مەرجەکانی ئەمریکا تەنها لەسەر
پرسى چەک ناوەستن، بەڵکو داخستنی زیاتر لە 10 بانک دەگرێتەوە کە تۆمەتبارن بەقاچاخچێتی
دۆلار‌و تێوەگلان لەپرۆسەکانی سپیکردنەوەی پارەدا، جیا لەدوبارە داڕشتنەوەی پێکهاتەی
دامەزراوە داراییەکانی دیکە.
هەروەها چەند بەندێکیش
لەخۆدەگرێت کە پەیوەستن بەفراوانکردنی ئەو ڕێوشوێنانەی کە بە"ڕاوکردنی نەهەنگەکانی
گەندەڵی" ناسراون، لەبەرامبەردا کردنەوەی دەرگا بەڕوی وەبەرهێنانی بەرفراوانی
ئەمریکی‌و کەنداوی لەعێراقدا، بەڵام لەحاڵەتی پەککەوتنی جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە، به‌گوێره‌ى
هەمان سەرچاوەکان، تۆم باراک بەرپرسانی عێراقی ئاگادارکردوەتەوە کە "بژاردەکان
کراوەن"و ئه‌مریكا بەو شێوازە ڕەفتار دەکات کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی خۆیدا
بگونجێت‌و تره‌مپیش بڕیارى سهختو دژوارى بۆ عێراق پێیه".
لەلایەکی دیکەوە، چەند
گروپێکی چەکدار کە لەنێوانیاندا (عەسائیبی ئەهلی حەقو کەتائیبی ئیمام عەلی) هەن
كه ئامادەیی خۆیان بۆ داماڵینی چەک ڕاگەیاندوەو جەختیانکردوەتەوە کە ئەم بیرۆکەیە
لەساڵی 2017وە خراوەتەڕوو، بەڵام لەبارودۆخی ئێستادا بوەتە شتێکی واقیعیتر، بۆ ئه‌وه‌ش
پەرلەمانتار کازم شەمەری لەهاوپەیمانی خزمەتگوزاریی کە لەلایەن شیبل زەیدییەوە سەرکردایەتیدەکرێت،
ڕایگەیاندوە، "وەڵامدانەوەیەکی ڕاستگۆیانە لەلایەن گروپە چەکدارە دیارەکانەوە
هەیە، لەنێوانیاندا سەرایا سەلام، عەسائیبو کەتائیبی ئیمام عەلی، بۆ ده‌ستپێكردنى
کاری سیاسیی‌و ڕادەستکردنی چەک بەدەوڵەت".
ناوبراو لەچاوپێکەوتنێکی
تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکردوە، "لایەنی ئێرانی بەئاشکرا دژایەتی ئەم هەنگاوە
ناکات، بەڵام لەهەمانکاتدا جەختیکردەوە، مەلەفی ڕادەستکردنی چەک ئاڵۆزەو ناتوانرێت
لەماوەی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژدا جێبەجێبکرێت".
شەمەری پێیوایە،
"ئەوەی ئەمڕۆ ڕودەدات لەسنورەکانی گفتوگۆی سیاسی تەقلیدیی تێدەپەڕێت، چونکە ڕەنگدانەوەی
بڕیارێکی ڕونی ئەمریکایە کە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترهمپو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای
لەپشتە، بونی لێکتێگەیشتنی ناوچەیی کە ڕەنگە ببێتە هۆی ڕێککەوتنی ئاشتیی هەمیشەیی
لەنێوان ئهمریكاو ئێران‌دا، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەربەستەکان لەبەردەم ئەرکەکەی
باراکدا، بەڵام لەهەمانکاتدا بەدوریدەزانم سەرجەم گروپە چەکدارەکان بەئاسانی‌و بێ
وەرگرتنی گەرەنتی سیاسیی‌و ئەمنیی وەڵامدەرەوەبن".
جەختیشیکردەوە، داهاتوی
پرۆسەکە بەستراوەتەوە بەسروشتی ئەو نەخشەیەی کە بۆ چه‌ككردنى سه‌رجه‌م گروپه‌كان دەخرێتەڕوو،
لەگەڵ کات‌و گەرەنتییە هاوپێچەکانیدا، جیا لەئەگەری پەنابردنی ئێران بۆ سیاستگەلێک
کە ڕەنگە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ئەم پرۆسەیە پەکبخات.
