ترەمپ وەڵامی دژبەرانی ڕێککەوتنی ئەمریکاو ئێران دەداتەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 206 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترەمپ وەڵامی ئەو لایەنانەی دایەوە کە بەرامبەر یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران هەڵوێستی دژ وەردەگرن.

دۆناڵد ترەمپ لەچەند پۆستێکی سۆشیال میدیا، ڕایگەیاند، ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە هەنگاوێکی گرنگ بووە بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.

ترەمپ باسی لە بەرزبوونەوەی بەهای بۆرسەکانی ئەمریکا و دابەزینی نرخی نەوت لە کاردانەوە بە ڕێککەوتنەکە کردووە، دەشڵێت، ئەنجامەکانی ڕێککەوتنەکە دەریدەخات کە هەوڵەکانی واشنتن بۆ گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ تاران کاریگەری هەبووە و ئەوانەی هیرشدەکەنە سەر یاداشتنامەکە "بەخیلن یان مرۆڤی خراپن یان گەمژەن."

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، بەمەش جیهان سەلامەت دەبێت، نەوت لە گەروی هورمزدا خەریکی دەرباز بوونە.