مەزڵوم عەبدی لەپاریس چەند دیدارێک ئەنجام دەدات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

 فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک هەسەدە مەزڵوم عەبدی و هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاڤا ئیلهام ئەحمەد گەیشتنە فەرەنسا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە کۆشکی ئیلیزێ لەپاریس لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا کۆدەبنەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، لە کۆبوونەوەکاندا ڕەوشی کورد و سوریا تاوتوێ دەکرێت.

دوێنێ مەزڵوم عەبدی چووە  ئیتاڵیا و ئەمڕۆش لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد گەیشتنە فەرەنسا.