شارپرێس:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هاوڵاتییەك لە سنوری ناوچەی پشدەر لە دەڤەری راپەڕین بەهۆی هەڵدێران لە شاخ گیانی لە دەستدا.
پەیامنێری شارپرێس لە دەڤەری ڕاپەڕین رایگەیاند، هاوڵاتییەك بەناوی عومەر حاجی حەمەسور دانیشتوی گوندی زوركانی سنوری قەزای پشدەر بەمەبەستی هێنانەوەی ئاژەڵ چووەتە كوێستانەكانی چیای قەندیل و هەڵدێراوە و گیانی لەدەستداوە.
ئەوە لە كاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە شوانكارەیەكی تری دانیشتوی گوندی ڕەزگەی قەزای پشدەر بەناوی محەمەد حەمەد تەمەن 28 ساڵ لەكوێستانەكانی گوندی ڕەزگە هەڵدێراوەو گیانی لەدەستداوە.