دانوستانی ئەمریكا و ئێران لە سویسرا هەڵوەشایەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1479 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 شارپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا ڕۆژی هەینی هەڵوەشاندنەوەی ئەو دانوستانانەی ڕاگەیاند كە بڕیار بوو ئەمڕۆ لە نێوان ئەمریكا و ئێران لە هاوینەهەواری بورگنستۆك ئەنجام بدرێت.

ئەم راگەیەندراوەی سویسرا دوای ئەوە هات كە كۆشكی سپی رایگەیاند، جەی دیڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ ناچێتە سویسرا بۆ دیدار لەگەڵ دانوستانكاران.

بڕیار بوو ئەمڕۆ هەینی لە سویسرا یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئەمریكا و ئێران بەفەڕمی واژو بكرێت و دواتر دانوستان بۆ رێككەوتنی كۆتایی لە ماوەی 60 رۆژدا دەستپێبكات.