ڤیدیۆ.. نەوەیەكی ئوم كەلسوم هەزاران كەس سەرسام دەكات

جیهان

12/03/2019‌ 1527 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی لاو سەنا نەبیل، نەوەی ئەستێرەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئوم كەلسومی گۆرانیبێژی میسری، بەشداری بەرنامەی "Arabs Got Talent" كرد.

سەنا نەبیل، كە خاوەنی دەنگێكی خۆشە لەبەرنامەكە گۆرانی وت‌و بەهۆی ئەو دەنگە خۆشەشی لیژنەی دادوەری‌و ئامادەبووانی ناو بەرنامەكەو ئەوانەشی گوێیان لێبوو لەتەلەفزیۆنەوە سەرسام كرد.

سەنا نەبیل گۆرانی "افرح یا قلبی" وت، كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆی گۆرانییەكەی بڵاوبووەتەوەو خەڵێكی زۆر سەرسامی خۆیان بۆ نیشانداوە.

پێشتر ئەو هونەرمەندە لە بەرنامەی "زە فۆیز كیدز" بەشداری كردبوو، كە لەو بەرنامەیەش پێشوازییەكی زۆری لێكرا.

هـ ـ ح