ئابڕووچوونی گەورە.. هۆندا زیاتر لە 1 ملیۆن ئۆتۆمبیل لەبازاڕەكان دەكشێنێتەوە

جیهان

13/03/2019‌ 744 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی رایگەیاند، كە زیاتر لەملیۆنێك ئۆتۆمبیلی لەبازاڕەكان دەكشێنێتەوە، كە لەئەمریكا بەرهەمهێنراون.

بەپێی كۆمپانیاكە 1.2 ملیۆن ئۆتۆمبیل لەجۆرەكانی "هۆندا" و "ئاكۆرا" دەكشێنێتەوە، كە كێشە لەسیستەمی ئێرباكەكانیان هەیە.

هەر بەپێی كۆمپانیاكە، ئەو سیستەمانە لەلایەن كۆمپانیای "تاكاتا" بەرهەمهێنراون‌و بەهۆی كێشە تێیدا مەترسی لەسەر شۆفێر دروست دەكات.

میدیاكان ئەوەیان بە ئابوورچوونی كۆمپانیا ژاپۆنییەكە ناوبردووەو ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی فشارێكی زۆر لەسەر كۆمپانیای هۆندا.

هـ ـ ح

بەپەلە