عوسمان دیمبلی جارێکی تر توشی پێکان بووەوە

وەرزش

14/03/2019‌ 290 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند عوسمان دیمبلی بەهۆی پێکانەوە سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوەتەوە "دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ عوسمان دیمبلی فەڕەنسی هێرشبەری یانەکەی، دەرکەوتووە یاریزانەکە توشی پچڕان لە ماسولکەی ڕانی چەپیدا بووە".

یانەی بەرشەللۆنە ئاماژەی بەوەداوە "دیمبلی بەهۆی پێکانەکەیەوە پێشبینی دەکرێت سی بۆ چوار هەفتە لە یاریگاکان دوربکەوێتەوە".

دیمبلی ٢١ ساڵ، بەهۆی پێکانەوە بەشداری یاری ئەم هەفتەیەی خولی ئیسپانیای نەکرد، بەڵام لە تایمی دووەمی یاری یانەکەی بەرامبەر لیۆن لە چامپیۆنز لیگدا بەشداریکرد و گۆڵێکیشی تۆمارکرد، بەڵام دووبارە توشی پێکان بووەتەوە.هـ ـ ب

هـ ـ ب