سەرچاوەی ژیانیان چییە؟
ئەو كەسانەی لەخێزانی سەدام حسێن ماونەتەوە

عیراق

16/03/2019‌ 6203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
هێزی هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتی ئەمەریكا كۆتایی بە رژێمی سەدام حسین هێنا، پاش ئەوەی بۆ ماوەی 24 ساڵ فەرمانڕەوایەتی عێراقی كرد بە ئاگرو ئاسن، لە ئەنجامی داگیركردنی ئەمەریكا بۆ عێراق لە ساڵی 2003، دوو لە كوڕەكانی كوژران و ئەندامانی تری خێزانەكەی لە وڵاتانی عەرەبیدا پەرش و بڵاوبونەوە.

هەندێك سەرچاوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، سەرۆكی پێشوتری عێراق سێ جار هاوسەرگیری كردوە، و بەناوبانگترینیان ژنی یەكەمی بوە (ساجدە تلفاح) كە لە ساڵی 1963 دا ژیانی لەگەل پێك هێناوەو هەردوو كوڕەكەی لەو ژنە بوە، جگە لە سێ كچ ئەوانیش رەغد و رەنا و حەلا بوون، ساجدە لە پاش هاتنی هێزەكانی ئەمەریكا چوە وڵاتی ئوردن لەگەل كچەكانیدا، پاشان لەگەڵ كچە بچوكەكەیدا روویكردە ولاتی قەتەر.

نەوەی سەرۆكی پێشووتری عێراق، حەریر حسین كامل لە لێدوانێكیدا وتی : وڵاتانی عەرەبی رەگەزە سەرەكیەكانی ژیانیان بۆ دابین كردووین، وەك پەڕاوی مانەوە و مووچەیەكی مانگانە و جێگایەك بۆ نیشتەجێبون، ئەم دۆخە تا ئێستا بەردەوامە.

حەریر ئەوەشی وتووە: سەدام 15 نەوەی هەیە، هەندێكیان لە ئوردنن، خۆی و دایكی (رەغد) و پوری (رەنا) لە عەمان دەژین، و پوری بچوكی (حەلا) لەگەڵ داپیرەیان لە میوانداری وڵاتی قەتەرن.

رەغد سێ كوڕی هەیە ئەوانیش عەلی و سەدام و وەهەج، سەرەرای دوو كچ بەناوەكانی حەریرو بەنان، بەڵام رەنا دایكی سێ كوڕە ئەحمەد و سەعد و حسین و تەنها كچێك بەناوی نەبعە.

حسین یەكێك لە كوڕەكانی رەنای سەدام حسین لە بواری بازاڕكردندا دەخوێنێ لە یەكێك لە زانكۆ بژاردەكانی ئوردندا.

سەدام حسین كوڕی سێیەمی لە ژنی دووەمێتی (سەمیرە شابەندەر) لە ساڵی 1982، بەلام باس كردنی بە ئاشكرا قەدەغە بو، و پێدەچێ خۆی و دایكی لە كەنەدا ژیان ببەنە سەر.

حەیر حسین كامل لە لێدوانێكدا هێمای بۆ ئەوە كردوە: خێزانی سەرۆكی پێشووتر، بەتایبەتی دایكی رەغد و پاشان منداڵەكانی، بەردەوام لە زۆر شوێنەوە هەڕەشەیان ئاراستە دەكرێت. 

حەریر باسی لەوە كردوه،‌ لەو وڵاتە رۆژئاواییانەی میواندارییان بۆ خێزانی سەدام خستەروو بەریتانیا بوو، بەمەرجێك مومارەسەی هیچ كارێكی سیاسی نەكەن، سەرەرای ئەوەی دیدارێكی تەلەفزیۆنی لەگەل رەغددا كراوە و ئاماژەی بەوە كردوە لەژێر سایەی دەسەڵاتی سەرۆكدا زیانمەند بووین، بەڵام رەتی كردۆتەوە تەشهیر بە سەرۆك بكات.

لە مانگی ئازاری 2003، ئەمەریكا لە ژێر ناوی پرۆسەی رزگاركردنی عێراق هاتە نێو خاكی عێراقەوە، و لە 13ی كانونی یەكەمی هەمان ساڵدا سەدام حسین دەستگیر كرا، بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2004 دا دەركەوتەوە، و چەندین تۆمەتی ئاراستە كرا دەربارەی داگیركردنی كوەیت و هێرش بۆسەر شارێكی كوردەكان بە گازی كیمیاوی، بەڵام ناوبراو دادگایكردنەكەی رەتكردەوە بەوەی دادگای داگیركارانە.

دادگا لە یەكەم دادگایكرنیدا تۆمەتی ئاراستە كرد بەتایبەتی تاوانی كوشتارگەی گوندی –دوجەیل- و بە لە سێدارەدان حوكمدرا لە 23ی تەموزی 2006 و لە 30 كانونی هەمان ساڵدا لە سێدارە درا.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا