راكردن لەبارمتەی ناو داعشەوە بۆ "ئازادی مەلەوانی"

جیهان

08/04/2019‌ 1155 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەرۆژنامەی (ئای) بەریتانیدا وتارێكی "سامۆئیل ئۆزبۆرن" بەناونیشانی "بارمتەیەك لای رێكخراوی داعش رووەو ئازادی مەلەوانی كرد" بڵاویكردووەتەوە.

نووسەر لە وتارەكەیدا دەڵێت بارمتەیەكی ئەندەنوسی لای رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش‌ لە فلیپین توانی ڕا بكات و وروەو ئازادی مەلەوانی كرد. 

باسی ئەوەشی كردووە (هێری ئردیانسیە) توانی خۆی لەرفێنەرەكانی دەرباز بكات لە میانی شەڕێكی نێوان هێزەكانی مارێنزو چەند چەكدارێكی میلشیاكانی (ئەبو سەیاف) لە دوورگەی سیموسا لە باشوری هەرێمی سولو.

نووسەر باس لەوە دەكات هێزەكانی مارێنز لە كاتی راكردنیدا لە دەست داعش توانیویانە رزگاری بكەن، ئاماژەش بەوە كراوە ئەندەنوسیەكی تر لە دەستی رێكخراوەكە رایكردوە بەلام لە ئاودا خنكاوە، ئەمەش بە گوێرەی وتەبێژی هێزە سەربازیەكان.

سەرەرای ئەوەش كەسێكی تر بە هەمان شێوە و لە كاتی هەوڵی راكردندا لەلایەن رێكخاروەكەوە كوژراوە، لە كۆتاییدا باسی ئەوەی كردوە، سەرجەم بارمەتەكان لەلایەن رێكخراوی داعشەوە لە دوورگەی –برۆناوی- لە كانونی یەكەمی ساڵی رابردوەوە رفێنرابوون.

سەرچاوە: BBC
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا