شارپرێس: سەرباری تێپەڕبوونی 6 مانگ بەسەر پێدانی متمانە بەحكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، جگە لە سیاسەتی دەرەوەو كرانەوە بەڕووی دەوڵەتانی دەوروبەردا، واپێدەچێت پرۆگرامی حكومەتەكە پەكیخراوە. بەگوێرەی ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید، سەرچاوە سیاسییەكان دواكەتنی بەندەكانی پرۆگرامەكەی حكومەتی عێراق ئێستا بۆ چەند هۆكارێك دەگێڕنەوە، كە پەیوەستن بە گەندەڵی، ململانێ سیاسییەكان، ناكۆكییەكان سەبارەت بەشەرعیبوونی چەند وەزیرێك. دۆسیەكانی گەندەڵی سەرچاوەیەكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد هەندێك فراكسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەیان بە دواكەوتنی جێبەجێكردنی زۆرینەی بڕگەكانی پرۆگرامی حكومەتی عێراقی كردووە، "دیارترین بەربەستیش پەیوەستە بە توانستی حكومەت لە هەڵدانەوەی لاپەڕەی دۆسییە گەورەكانی گەندەڵی". وەزیری ناشەرعی سەرچاوەكە ووتیشی پرسی ناشەرعیبوونی هەندێك وەزیر بەو تۆمەتەی ئەندامی حزبی بەعس بوون كە ئێستا لە عێراق یاساغه، پرسی دیكەش كە پەیوەستن بە دوورخستنەوەی هەندێك وەزیر بەهۆی لاگیری خزمەكانیان بۆ ڕێكخراوی داعش و گریمانەی لێپێچینەوه لە هەندێكی دیكەیان، چەند پرسێكن لەوانەیە ئاستەنگ بخەنە بەردەم دامەزراوەكانی سەر بەو وەزارەتانە كە ئەركی خۆیان ئەنجام بدەن، ئەمەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی دەبێت بەسەر پراكتیزەكردنی پرۆگرامی حكومەتەوە. ململانێ سیاسییەكان سەرچاوەكی ووتیشی ململانێ سیاسییەكان لە پێناو پۆستەكان حكومەتی كۆت و بەند كردووە، ئەمەش دوای مكوڕبوونی هەندێك فراكسیۆنی گەورە لە بەدەستهێنانی چەند پۆستێكی وەزاری دیاریكراو، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ململانێكان لەسەر پۆستە باڵاكان و پلە تایبەتەكان و باڵوێزەكان بەردەوای هەیە. سەختەكردنی نایاسایی و لاوازی لێوەشاوەیی پەرلەمانتارێك واپێشبینی دەكات كە هاوپەیمانییەكی تازە لە پەرلەماندا پێكبێت، ئەوەشی ڕوونكردەوە كە حكومەت كون و كەلەبەر و درزی زەبەلاحی هەن كە پێویستیان بە دووبارە ئاراستەكردنەوە و پاڵاوتن هەیە، چونكە وەزیری وای تێدان كە بەشیوەیەكی نادەستوری و نایاسایی ساختەكاریان كردووە، ئەمە سەرباری ئەوەی هەندێكیان لە ڕووی لێوەشاوەییەوە لاوازن و خاوخلیچكن لە كاركردن لەسەر پرۆگرامی حكومەت. خاوخلیچی حكومەت لای خۆشیەوە یەكێك لە سیاسییەكان وای دەبینێت كە "ماوەی 6 مانگ بەس نییە بۆ حوكمدان لەسەر سەركەوتنیان شكستی پرۆگرامەكەی حكومەت"، ڕوونیشی كردۆتەوە كە "حكومەتی ئێستا بەلایەنی كەمەوە پێویستی بە ساڵێك هەیە تاوەكو هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی كاری بكرێت". وتیشی "ئەمەش واتای ئەوە نییە حكومەت بێ كەموكوری بێت لە هەڵە و خاوخلیچی لە هەندێك دۆسییەدا"، ڕوونیشیكردەوە "داوا لە حكومەت دەكرێت چەند دۆسییەیەكی كەلەكەبووی گەندەڵی ئاشكرا بكات كە وایان كردووە عێراق لەسەر ئاستی جیهانی و لە لیستی دەستپاكیدا لە بنی بنەوەی لیستەكە بێت". سەرچاوە: سومەرییە نیوز وەرگێران: لوقمان حاجی قادر