یەپەگە لەسنووری توركیا دووردەخاتەوە.. ئەمەریكییەكان خیانەت لەكورد دەكات

کوردستان

25/04/2019‌ 3821 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەژێر ئەو ناونیشانەی سەرەوە لیۆپۆڤ شفیدۆڤا لەرۆژنامەی "سفوبۆدنایا بریسا" لەسەر ئامادەكارییەكانی واشنتۆن بۆ دەركردنی "یەكینەكانی پاراستنی گەل " لەو ناوچانەی لەسوریا لەژیر كۆنترۆڵیدان بابەتێكی نووسیوە.

نووسەر لەبابەتەكەدا دەڵێت: "ماوەیەكی زۆرە واشنتۆن بڕیاریداوە هێزەكانی لە سوریا بكێشێتەوە ، بەڵام تائێستا ئەوە رووینەداوە ، هۆكارەكەشی دیارە ململانێی نێوان كورد و توركە".

بۆ ئەوە ، جەیمس جیفری نێردەی تایبەتی ئەمەریكی بۆ سوریا لەسەر ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ توركیا بەڕێوەدەچن چەند شرۆڤەیەكی پێشكەش كردووە ، دەركەوتووە بژاردەی سەرۆكی ئەمەریكا  بۆ چارەسەركردنی گرفتی كوردەكان گفتوگۆی لەبارەوە كراوە ئەوەیە، كە یەكینەكانی پاراستنی گەل لە سنووری توركیا دوور بخرێنەوە ، هەر بۆیە جیفری بەكورتی گوتی " ئەو ناوچە ئارامەی لەسەر سنووری نێوان توركیا و سوریا ، بەجۆرێك دەبێت كە یەكینەكانی پاراستنی گەلی تێدا نابێت ، لەبەر ئەوەی بە بوونیان توركیا زۆر هەست بە نائاسوودەیی دەكات " ، ئەوەش بەسە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی لەوە حاڵی ببین كە واشنتۆن ناپاكیی لەگەڵ كوردەكان كردووە .

هەر سەبارەت بەو بابەتە رۆژهەڵاتناسی رووسی ئۆلیگ گۆشین بە " سفوبۆدنایا بریسا"ی وتووە : لەراستیدا سەرۆكی ئەمەریكا كەسێكی گۆشەگیرە ، دەیەوێت خەرجییەكانی ئەمەریكا لە پرۆژە نێودەوڵەتییە ناڕوونەكان كەم بكاتەوە ، دەتوانێت ملیاریك دۆلار  كە لەوێی خەرج دەكات لە هەڵمەتێكی سەربازی تر لە دەوڵەتێك لە دەوڵەتەكانی جیهانی سێیەم خەرج بكات ، دەتوانێت كارگەیەكی نوێی درووستكردنی ئۆتۆمبێلی پی بنیاد بنێت ، بۆ نموونە لە ئۆكلاهۆما .

بەڵام نەیارەكانی بۆئەوەی هێزەكانی لە سوریا بهێڵیتەوە پێویستیان بە هۆكارێكە ، بەڵام كوردەكان چیتر هۆكار نابن ، بەڵام ئەگەر لایەنگرانی سەرۆك توانیان خۆیان چارەسەرێكی گونجاو بدۆزنەوە ، ئەوە ئەوكات هەموو ئەوە كۆتایی پێدێت ، كە رەنگە دوورخستنەوەی كوردەكان ئەو چارەسەرە بێت ، بەڵام ناتوانرێت گرەو لەسەر ئەوە بكرێت كە كوردەكان ئەوە قبووڵ دەكەن ، چونكە هیج جێگایەك نییە بۆی بچن ، بەدڵنیایی نیگەران دەبن ، بەڵام لەكۆتاییدا هەر دەبێت ئەوە قبووڵ بكەن .. سەرەنجام توركەكان دڵنیا دەبنەوە و كوردەكانیش سەلامەت .

نووسەر دەشڵێت: ئەوە وەك نموونە ، بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع بۆ هێنانەدی ئەو ڕەوسە دەبێت رووسیاش بەشدار بكات ، بەڵكو لەراستیدا پێویستە ئەسەدیش بەشدار بیت ، ئەوكات كوردەكان داوای دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری لەئەسەد دەكەن ، بەڵام ئەو ئەوەی ناوێت ، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەمەریكییەكانیش وردە وردە پشتیوانییەكانیان بۆ كوردەكان كەم دەكەنەوە ، ئەوەش وا لە كوردەكان دەكات كە داواكارییەكانیان كەم بكەنەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی