سوپای روسیا بۆ هێرشی لەناكاوی ئەتۆمی بڵاوە بەقەڵغانی موشەكی دەكات

جیهان

26/04/2019‌ 1100 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگری روسیا باس لەوە دەكات، كە بروای وایە بڵاوپێكردنی سیستەمی قەڵغانی موشەكی ئەمەریكی لە نزیك سنوورەكانیان بۆ لێدانی روسیایە بە هێرشی ناوەكیی كتوپڕ .

لەكاتی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی مۆسكۆ بۆ ئاشتی فەریق ڤیكتۆر بۆزنیخیر جێگری یەكەمی سەرۆكی ئیدارەی پرۆسە گشتییەكان لە سوپای رووسیا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەیەوێت لەڕێگای بڵاوەپیكردنی ئەو قەڵغانە مووشەكییەوە  بتوانێت پەلاماری هەر دەوڵەتێك بدات لە جیهاندا بێ ئەوەی ئەو دەوڵەتە توانای وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی ئەمەریكای هەبێت .

هەروەك بۆزنیخیر هۆشداری دا بەو وڵاتانەی ئەو قەڵغانە مووشەكییەی تێدا جێگیر دەكرێت لەو مەترسیانەی دەكرێت ڕووبەڕووی ببنەوە. .

ئەو بەرپرسە رووسییە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە یەكێك رەگەزە نەرێنیەكانی ئاسایشی هەرێمیی بریتییە لە " بەرزبوونەوەی ئاستی ئەو مەترسیانەی بەر ئەو وڵاتانە دەكەوێت كە قەڵغانە مووشەكییانەی تێدا بڵاوەپێدەكرێت".

بۆزنیخیر سەرنجی بۆ ئەوە راكێشاوە كە بەكارهێنانی قەڵغانی مووشەكی لەماوەیەكی كاتیی دورودرێژدا چەند هەڕەشەیەكی تریشی لێپەیدادەبێت كە پەیوەستە بە پیسبوونی تیشكدانەوەیی ئەو زەویانەی سیستەمەكەی لێجیگیر دەكرێت ، ئەوەش وادەكات ئەو وڵاتانەی بەشداری ئەو پلانەی پنتاگۆن دەكەن بۆ بڵاوەپێكردنی قەڵغانی مووشەكی رووبەرووی ئەو مەترسییەش دەبنەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی