كۆمپانیای دروستكەر نازانێت چۆن ئۆتۆمبیلەكەی گەیشتووەتە دەست كیم جۆنگ ئۆن

جیهان

28/04/2019‌ 6069 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای دروستكەری ئۆتومبیلی لیمۆزین ی زرێپۆش، كە رابەری كوریای باكوور كیم جۆنگ ئون یەكێكیانی بەكارهێنا لەمیانی دیداری لەگەڵ سەرۆكی روسیا ڤلادێمیر پۆتین لە هەفتەی رابردووداو رایگەیاند، ئەو ئۆتومبیلەی بە سەرۆكی كوریای باكور نەفرۆشتووە.

بە گوێرەی ئاژانسی ئەسوشەیتد پرێس، كۆمپانیای –دیملر- ی ئەڵمانی بەرهەمهێنەری ئۆتومبیلی لیمۆزین ی زرێپۆش وتویەتی : لەو جۆرە ئوتومبیلەی نەفرۆشتوە لە كوریای باشور، بچوكترین بیرۆكەشی دەربارەی ئەو شوێنەی كە دەستی كەوتوە، یاخود چۆنیەتی دەسكەوتنی، بەوەی هیچ هەلس و كەوتێكی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە نیە.

یەكەم سەرەنج راكێشانی كیم جۆنگ ئون بریتی بوو لە بەكارهێنانی ئۆتومبیلی لیمۆزین كە نیشانەی دیملری هەڵگرتوە لە زۆربەی جوڵەكانیدا لە كاتی ئامادەبوونی لە لوتكە باڵاكاندا، لە نێویاندا كۆبونەوەی ئەم هەفتەیەی لەگەل سەرۆكی روسیا ڤلادیمیر پۆتین ، سەرەرای دوو كۆبونەوەی پێشووتری لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا دۆنالد ترامپ.

بە گوێرەی سزاكانی ئەمەریكا وەك فشارێك لەسەر كوریای باكور بۆ واز هێنان لە چەكە ئەتۆمیەكانی، فرۆشتنی ئۆتومبیلی لیمۆزین بەو وڵاتە قەدەغە كراوە.

لەم بارەیەوە وتەبێژی كۆمپانیای –دایملر- (سیلكی موركیرت)، لە وەلامی پرسیارێكی ئەسوشەیتد پرێس وتی: " كۆمپانیەكەیان بەرهەمەكانی بە شێوەیەكی تەندروستەو رێكخراوە لەگەڵ یاسادا، لە هەمان كاتدا هیچ پەیوەندییەكی بازرگانی لەگەڵ كوریای باكوردا نیە بە درێژایی 15 ساڵی رابردوو".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، كۆمپانیا سەرپەرشتی هەناردەی بەرهەمەكانی و دووبارە فرۆشتنەوەی دەكات بە دەستی سێیەم، بۆ رێگرتن لە رادەستكردنی ئۆتومبیلەكان بە كوریای باكورو بالوێزخانەكانی لە جیهاندا.

بڕوا وایە كۆپی بەكارهێنراو لەلایەن كیمەوە بارگاویە بەسەرجەم كۆسیستەمەكانی پەیوەندییە سەرەكیەكانەوە، ئەمەش بە گوێرەی وەسفی كۆمپانیاكە، ئەو كەسەشی بەكاری دەهێنێ دەتوانێ پەیوەندیی تەواوەتی هەبێت لەگەڵ جیهاندا لەگەل چێژ وەرگرتن لە خۆشیەكانی و حەسانەوە لە جێگایەكی تایبەتدا.

دایملر، كە بارەگاكەی لە شاری شتۆتگارتی ئەڵمانیایە، یەكێكە لە گەورەترین و بەناوبانگترین كۆمپانیاكانی ئۆتومبیل لە جیهاندا، سەرەرای ئەوەی دروستكەری ئۆتومبیلی گواستنەوەیە؛ كە تایبەتمەندی بەرزی حەسانەوەی تێدایە.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا