شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
دواى كه‌متر له مانگێگ له دیداره‌كه‌ى عه‌بدولفه‌تاح سیسى، سه‌رۆكى میسر و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له كۆشكى سپى، ئه‌مریكا ڕێوشوێنى یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ى دژ به "به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر" گرته‌به‌ر، به‌وه‌ى نیازى هه‌یه ئیخوان موسلمین وه‌ك رێكخراوێكى تیرۆرستى بخاته لیستى تیرۆره‌وه.
ساره ساندرز، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى كۆشكى سپى وتى، "تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمى ئه‌منى نه‌ته‌وه‌یى و سه‌ركرده‌كانى ناوچه‌كه كه هه‌مان دله‌ڕاوكیى ئه‌وه‌یان هه‌یه ڕاوێژى كردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین بخاته لیستى تیرۆره‌وه".
وتیشى، "ئه‌و پۆلێنكردنه تیرۆرستییه‌ى ئیخوانه‌كان، له ڕێگه‌ى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى ناوخۆییه‌وه ده‌ستپێده‌كات".
ئه‌وه‌ش له راپۆرتێكى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕۆژنامه‌ى نیویۆڕك تایمزدا هاتووه كه‌وا سیسى له چاوپێكه‌وتنێكى تایبه‌تدا له 9ى ئیپڕیلى ڕابردوو له كۆشكى سپى، داواى له ترمپ كردووه كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین بخاته لیستى تیرۆره‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه به فه‌رمى جێبه‌جێبكرێت، به هه‌نگاوێكى گه‌وره داده‌نرێت له كۆششه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له ناوچه‌كه و جیهاندا، چونكه پشكدارى ده‌كات له خنكاندنى ئه‌و ڕێكخراوه به تیرۆر پۆلێنكراوه له زۆرێك له ده‌وڵه‌تانى جیهاندا.
عه‌لى به‌كر، پسپۆڕ له كاروبارى گروپه چه‌كدارییه تیرۆرسته‌كان پێى وایه ئه‌م هه‌نگاوه به‌رجه‌سته‌ى توانستى سیسى ده‌كات له باوه‌ڕپێهێنانى هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ى به مه‌ترسیدارى ئیخوانه‌كان.
عه‌لى به‌كربە سکای نیوز-ی راگەیاند، "سیسى باوه‌ڕى به ترەمپ هێناوه كه ئیخوانه‌كان مه‌ترسیدارن و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئاسایشى ناوچه‌كه، چونكه گروپى تیرۆرستى ڕاسته‌قینه‌ن، به تایبه‌تیش كه به‌شێك له لقه‌كانیان وه‌ك (حه‌ماس) له بوارى كرده‌ییدا پراكتیزه‌ى توندوتیژییان كردووه".
به‌كرى ئه‌وه‌شى وت، "ئیخوانه‌كان ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانى له گروپى دیكه‌ش ده‌كه‌ن، چونكه تاوه‌كو ئێستا یه‌ك به‌یاننامه‌شیان ده‌رنه‌كردووه كه قاعیده و داعش به ڕێكخراوێكى تیرۆرستى له قه‌ڵه‌م بده‌ن، له‌ولاشه‌وه ئه‌و چه‌كداره تاوانبارانه‌ى سیناى میسر كه دژى ده‌وڵه‌ت شه‌ڕ ده‌كه‌ن و خه‌ڵكى دىتۆقێنن به هاوڵاتى بێ‌تاوان وه‌سف ده‌كه‌ن".
به‌كر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌مه به "دانپێدانانى بێده‌نگى" له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و وتى، "ئه‌م ته‌رزه بیركردنه‌وه له ئه‌ده‌بیاتى ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كاندا به دانپێدانانى بێده‌نگى ناسراوه، واته هه‌ر به ڕاستى ئه‌وانه ئه‌مه‌یان قبوڵه و ئه‌و جۆره كاره كارى توندوتیژى به ڕه‌وا ده‌زانن، ئه‌مه‌ش پاساوه بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ى باسكرا، چونكه ئیخوانه‌كان ڕۆژێك له ڕۆژان نه‌یان گووتووه داعش یان حه‌ماس تیرۆرستن، یان بنلادن تیرۆرسته، ئه‌مه‌ش ڕه‌واییدانه به بوونیان".
سه‌ره‌تاى كۆتایى
به‌كر پێى وایه، پۆلێنكردنى ئیخوانه‌كان له لایه‌ن واشنتۆنه‌وه وه‌ك ڕێكخراوێكى تیرۆرستى لێدانێكى كوشنده ده‌بێت بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه و هه‌ر به ڕاستیش سه‌رتاى كۆتاییهاتنى ئه‌وانه، به شێوه‌یه‌كى گه‌وره‌ش پشكدارى ده‌كات له كۆششه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا.
به‌كر له‌وه‌ش زیاترى وتی، "ئه‌و هه‌نگاوه وا له‌و سه‌ركرده هه‌ڵاتووه ئیخوانانه ده‌كات كه هه‌ڵاتوون بۆ چه‌ند ده‌وڵه‌تێكى عه‌ره‌بى، ببنه بار به‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه كه په‌نایانداون، ئه‌مه‌ش وایان لێده‌كات ڕاده‌ستیان بكه‌ن یان ده‌ریان بكه‌ن، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كى به‌رچاویش پاره‌داركردنى ئه‌و گروپانه ده‌وه‌ستێنن و چالاكییه‌كانیان له قاڵب ده‌دات، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه توانستى ئه‌وه‌یان نامێنێت هێزدارانه به‌رده‌وامبن له پاڵپشتیكردن و پشتیوانى گروپه توندڕه‌ووه‌كان كه ده‌ستیان داوه‌ته هێرشى چه‌كدارى له ناوچه جیاوازه‌كانى جیهاندا".
به‌كر پێشى وایه، "وا باوه ئه‌و ڕێكخراوانه‌ى ئه‌مریكا به تیرۆرست پۆلێنیان ده‌كات، ده‌وڵه‌تانى جیهان هه‌وڵى پشتیوانیكردنیان ناده‌ن، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه، هه‌ر به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه، توركیا و قه‌ته‌ر ده‌ست له پشتیوانیكردنى ئه‌و گروپانه هه‌ڵده‌گرن".
دەشڵێت، "توركیا هه‌ستى به بارگرانى ئیخوانه‌كان كردووه، بۆیه هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌یان وه‌ك محه‌مه‌د عه‌بدولحه‌فیز ڕاده‌ستى میسر كرده‌وه، قه‌ته‌ریش وریاده‌بێته‌وه و هه‌ر به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه پشتیوانى ئاشكراى خۆى بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ده‌وه‌ستێنێت".
شاره‌زاى كاروبارى تیرۆر ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "كه كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین هه‌ر به ڕاستى به‌ده‌ست په‌رتبوونه‌وه ده‌ناڵێنێت، دابه‌شبونێك هه‌یه له نێوان نه‌وه‌ى كۆن و نه‌وه‌ى نوێیاندا، له نێوان سه‌ركرده‌كانى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌یاندا، هه‌تا سه‌ركرده‌كانى ده‌ره‌وه‌یان له‌ناوخۆیاندا په‌رتوبڵاون و یه‌كتر به گه‌نده‌ڵى دارایى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن".
وتیشى، "ئیخوانه‌كان له به‌رده‌م قۆناغێكى ڕووگیردان، ئه‌گه‌ر بخرێنه لیستى تیرۆره‌وه ، ئه‌وا سه‌ره‌تاى كۆتاییان ده‌بێت و هه‌ره‌سهێنانیكى مه‌زنى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ده‌بێت".
دواى خستنه لیستى تیرۆره‌وه
به‌كر جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه، "پرسه گرنگه‌كه‌ى دواى خستنه لیستى تیرۆره‌وه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هزرییه، ده‌بێت به ووره‌به‌رزى و ئه‌وپه‌رى هێزه‌وه به‌ره‌نگارى هزرى ئیخوان ببینه‌وه، چونكه بیرۆكه‌ى دایكه، دایكى هه‌موو بیرۆكه توندڕه‌وه‌كانى دیكه‌ى وه‌ك داعش و قاعیده‌یه و ڕێكخراوه په‌رشوبڵاوه‌كانى دیكه‌یه له ناوچه‌ى كه‌نار و بیایانیشدا، ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه بۆ ده‌وره‌دانى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه و وه‌ستاندنى چالاكییه مه‌ترسیداره‌كانیان".
سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوه فه‌رمیانه‌ى واشنتۆن ده‌یانگرێته‌به‌ر بۆ پۆلێنكردنى ئه‌و كومه‌ڵه تیرۆرسته، به‌كر وتى، "سرووشتى ئه‌و هه‌نگاوانه له‌سه‌ر پۆلێنكردنه‌كه به‌نده، ئایا له لیستى تیرۆرى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌دا ده‌بن، یان وه‌زاره‌تى گه‌نجینه دارایى ئه‌مریكى، پێم وایه پۆلێنكردنه‌كه له‌سه‌ر لیستى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكى ده‌بێت، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆكارى ووشككردنى سه‌رچاوه داراییه‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه و كه‌سه‌كانیشیان ده‌خرێنه لیستى داواكراوه‌كانه‌وه". ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه پڕۆسه‌كه زۆر ناخایه‌نێت هه‌روه‌ك له پرسى پاسه‌وانى شۆڕشى ئێرانی‌دا ڕوویدا.
كۆششى زه‌به‌لاحه‌كانى میسر
ماهر فه‌رغه‌لى شاره‌زا له كاروبارى كۆمه‌ڵه تیرۆرستییه‌كان وتى، "میسر ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى بینیووه له هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانى ئیخوان موسلمین،.
فه‌رغه‌لى بۆ سكاى نیوز عه‌ره‌بییه وتیەتین "میسر زۆر ده‌مێكه كۆششى زه‌به‌لاحى له‌و پێناوه‌دا كردووه، دۆسییه‌كانى ئاماده كردوون و به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپیدا دابه‌شى كردوون، دۆسییه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین تیرۆرستن".
ئەوەشی خستەڕوو، "پێموایه سیسى له دوا دانیشتن‌دا بۆ ترەمپى سه‌لماندووه كه ئیخوانه‌كان تیرۆرستن، واى سه‌لماندووه كه یاراى ( قابل) ده‌مه‌ته‌قێ نه‌بێت، ئه‌مه‌ش پاڵى به تڕمپه‌وه ناوه ئه‌و بڕیاره بدات و ئیخوان بخاته لیستى تیرۆره‌وه".
فه‌رغه‌لى وتیشى، "زۆرێك له سه‌نته‌ره‌كانى لێكۆڵینه‌وه جیهانییه‌كان له‌م دوا دواییانه‌دا له‌باره‌ى ئه‌و مه‌ترسییه‌وه هۆشیان هاتۆته‌وه‌به‌ر ، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له هۆكاره‌كانى توندوتیژین له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌و بناغه و بنچینه‌یه‌ن كه بیرۆكه‌ى كۆمه‌ڵه توندڕه‌ووه‌كانى لێوه ده‌رده‌چێت".
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رى ئاینده‌ى ئه‌و پۆلێنكردنه‌ى ئیخوان وه‌ك ڕێكخراوێكى تیرۆرستى له وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، فه‌رغه‌لى ڕوونیكرده‌وه كه كاریگه‌رى سیاسى و ئابوورى ده‌بێت له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهاندا، ئه‌رێنیانه‌ش ده‌شكێته‌وه به‌سه‌ر كۆششه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا. فه‌رغه‌لى ووتیشى: "ئیخوان گه‌وره‌ترین په‌یوه‌ندى له‌گه‌ل ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه، په‌یوه‌ندى به‌هیزى له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا هه‌یه، له‌گه‌ڵ لایه‌ن و ده‌زگا ڕزاگرییه (ئیستخباراتى) ده‌ره‌كییه‌كانیش هاریكارى ده‌كه‌ن".
فه‌رغه‌لى راشیگەیاند، "ئه‌م بڕیاره یارمه‌تى میسر ده‌دات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له سینا، چونكه دانپێدانانه ئه‌مریكییه‌كه بۆ جیهانى دڵنیا ده‌كاته‌وه كه میسر ڕووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵه‌یه‌كى تیرۆرى ڕاسته‌قینه ده‌بێته‌وه نه‌وه‌ك ته‌نها گروپێكى بچوك. بڕیاره‌كه كاریگه‌ریشى ده‌بێت بۆسه‌ر پاره‌داركردنى كۆمه‌ڵه‌كه و توانستى له چه‌كداركردنى ئه‌ندامه‌كانى".
هه‌وڵه‌كانى قورتوقولاپ
شاره‌زاكه‌ى كاروبارى گروپه توندڕه‌ووه‌كانیش هۆشداریدا كه "ئیخوانه‌كان په‌نا بۆ هه‌ندێك هه‌نگاو ده‌به‌ن وه‌ك قۆرتوقولاپ و خۆدزینه‌وه له بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكا، ئه‌وان هه‌وڵى خۆدزینه‌وه ده‌ده‌ن له بڕیاره‌كه كه بوونیان وه‌ك كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كۆتایى پێدێنێت، به‌وه‌ى هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر شێوه‌ى ڕه‌ووتى بچوك و سه‌ندیكا به ناوى خوازراوه‌وه ده‌ربكه‌ون".
فه‌رغه‌لى باسى ئه‌و هه‌نگاوه‌شى كرد كه "سه‌ندیكاى قه‌ته‌رى خێرخوازى" ناویه‌تى كه خزمه‌تى ئیخوانه‌كانى ئه‌وروپا ده‌كات، به‌وه‌ى له ئه‌وروپا به‌ناوێكى جیاوازه‌وه خۆى تۆمار كردووه، تاوه‌كو له‌وێ بتوانێت كار بكات و ئه‌جێنداكانى جێبه‌جێ بكات.