شارپرێس:
زانکۆى سلێمانى دکتۆراى فەخرى بەخشییە هونەرمەندى ناسراوى کورد مەزهەرى خالقى و خۆشى خەڵاتەکە بە خەڵاتى نۆبڵ دەچوێنێت کە پێى بەخشراوە.
ئێوارهی ئهمرۆ پێنج شەممە بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، وەزیری خوێندنی باڵا، پارێزگاری سلێمانی، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، هونەرمەندان و کەسایەتییە هونەریەکان زانكۆی سلیَمانی دكتۆرای فهخری بهخشییه هونهمهندی ناسراوى كورد مهزههری خالقی.
لەمەراسیمەکەدا لە وتەیەکدا خالقى وتى،زۆر بە خۆشحاڵییەوە دەڵێم ئەم خەڵاتە پڕبایەخە کە خەڵاتێکی زانستیی و نەتەوەییە، من هاوبەش و شەریکی دەکەم لەگەڵ هەموو ئەو هونەرمەندانەی کە بۆ گەلەکەمان ئازادی، خۆشی ژیان، مانای ژیانی کوردی و کوردەورییان هێناوە و بەبێ ناوونیشان رۆیشتن، من ئەم خەڵاتە لەگەڵ هەموو ئەوانەدا هاوبەش دەبم".
ئەو هونەرمەندە ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو دکتۆرایەى پێیى بەخشراوە بۆ ئەو ئەوەندە بەرزە کە لە ئاستی خەڵاتە گەورەکانی جیهانە وەک نۆبڵە و وتیشى، لە خاکی خۆم ئەم خەڵاتە وەریدەگرم و گەلەکەم پاداشتم دەداتەوە.
س.هـ