شارپرێس:
دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی سعودیە رایگەیاند، لەئەنجامی
هێرشەکانی ئەمڕۆی سەر هەردوو فڕۆکەخانەی ئەبها و مەلیک بن خالید، سێ کەس کوژران و 36 کەسی دیکە
بریندارن.
دەستەی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی سعودیە لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" بەهۆی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبها، دوو
کەسی نیشتەجێی بیانی کوژران و 28 کەسی دیکەش
برینداربون، کە بەشێکیان هاوڵاتی سعودین و بەشێکی دیکەشیان کەسانی بیانین ".
ئەوەشیخستەڕوو، لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر فرۆکەخانەی مەلیک
خالدی نێودەوڵەتی کەسێکی بیانی کوژراوە و هەشت کەسی دیکە بریندارن.