ئێران 200 ملیۆن دۆلار بۆ حیزبوڵا دەنێرێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئێران 200 ملیۆن دۆلاری بۆ حیزبوڵای لوبنان ناردووە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەواڵەكە ڕەتدەكاتەوە.

دوو سەرچاوەی ئاگادار ڕایانگەیاند كە حیزبوڵای لوبنان 200 ملیۆن دۆلاری لە تاران وەرگرتووە بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان كە بەهۆی شەڕی ئەمساڵ لەگەڵ ئیسرائیل ئاوارەبوون، ئەمەش یەكەم یارمەتیی گەورەیە كە ئەم گرووپە پێشكەش بە لایەنگرانی كردووە.

لای خۆیەوە تۆمی پیگۆت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، گەیاندنی ئەو پارانە بە حیزبوڵا ڕاست نین، حزبوڵای تۆمەتباركرد بەوەی هەوڵدەدات چیرۆكی درۆ سەبارەت بە هاتنی پارە لە ئێرانەوە دروست بكات بۆ جوانكردنی ڕووی خۆی.

دەوترێت ئەو پارەیە لە مانگی ڕابردوودا گواستراوەتەوە سەرەڕای ئەوەی ئەمریكا گوشاری ئابوری خۆی بەسەر ئێراندا توندتر كردووە و تادێت سەختی گەیاندنی پارە بۆ هاوپەیمانە لوبنانییەكەی زیاتر بووە.