ئەحمەد شەرع بەڵێنی ناردنی هێزی بە سعودییە داوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 308 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 
شارپرێس:


سعودیە داوای لە سوریا كردووە هێزی چەكدار ڕەوانە بكات بۆ بەشداریكردن لە شەڕی حوسییەكان و ئەو پرسەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع تاوتوێكردووە.

بەگوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ، لە سەردانەكەیدا بۆ ڕیاز، ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا باسی لە ئەگەری پێشكەشكردنی هاوكاری سەربازی بۆ سعودییە كردووە لە شەڕی حوسییەكان.

 ئاژانسەكان بەپشتن بەستن بە بەرپرسێكی ئەمریكی و بەرپرسێكی سەربازی سوریا بڵاویانكردەوە، لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕی حوسییەكان، سوریا بیر لەوە دەكاتەوە هاوكاری سەربازی سعودیە بكات.