باشترین کات بۆ وەرزشکردن لە رەمەزاندا چى کاتێکە؟

وەرزش

07/05/2019‌ 658 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زۆرێک لەوانەى وەرزش دەکەن لە مانگى رەمەزاندا وازى لێدەهێنن، بەڵام باشترە لە رەمەزاندا بەردەوام بیت لە وەرزشکردن و گرنگیش بەو کاتە بدە کە وەرزشى تێدا ئەنجام دەدەیت.


بەگوێرەی پێگەی "webteb"، دەستبەرداربوونی وەرزش بۆ مانگێک چارەسەر نییە، چونکە راهێنان گرنگییەکی گەورەی لەسەر تەندروستیی دەرووندروستی مرۆڤ هەیە، هەروەها سوڕی خوێن چالاک دەکات و، ماسوولکەکان بەهێز دەکات، ئارامکەرەوەیە و گوشاری دەروونی کەمدەکاتەوە.


کۆدەنگی ئەوە هەیە کە باشترین کات بۆ ئەنجامدانی وەرزش لەنێوان بەربانگ و پارشێوە، دەتوانرێت کاتێکی دیاریکراو لە پێش پارشێو بۆ وەرزش کردن دیاری بکەیت تا وەرزشی تێدا ئەنجام بدەیت.


هەروەها پێگەی "webteb"ی تەندروستیی ئەوە دەخاتەڕوو، باشترین کات بۆ ئەنجامدانی وەرزش سێ بۆ چوار کاتژمێر دوای بەربانگ کاتێکی گونجاوە، چونکە ئەوکاتە پرۆسەی هەرسکردنی خواردن بە ئاسوودەیی ئەنجامدراوە بێ هیچ کێشەیەک.

 

پێگەکە ئاماژەشی بەوە کرد، دەتوانرێت هەندێک مەشق و راهێنانی جەستەیی ئەنجامبدرێت پێش بەربانگ، بەو مەرجەی لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی بەربانگ کۆتایی بێت ئەو مەشق و راهێنانە، بۆ ئەوەی جەستە بەخێرایی ئەو شلەمەنییانە و خوێ و وزەی لەدەستی داوە قەرەبووی بکاتەوە.

س.هـ

بەپەلە