شارپرێس:
لەتۆڕە كۆمەلایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكراوەتەوە، كە تێدا تەرمێك بۆ بەخاكسپاردن ئامادەكراوە، بەڵام بەهۆی سەماركردنەوە مەراسیمەكە تێكدەچێت.
گرتە ڤیدیۆییەكە لەناوچەیەكی گانا تۆماركراوە، ئەو كەسانەی تەرمەكەیان هەڵگرتووە، وەك نەریتی خۆیان سەما دەكەنو تەرمەكە بۆ گۆڕستان بەرێدەكەن، بەڵام لەناكەو تەرمەكە دەكەوێتو هەموو شتێكیان لێتێك دەچێت.
پێگەی رۆژنامەی "The Pulse" ڤیدیۆكەی پشتراستكردووەتەوە، كە چوار پیاون لەخێمەیەك تەرمەكە دەهێننە دەرەوەو پاش ماوەیەك لەسەماكردن لەدەستیان دەكەوێت.
هـ ـ ح