نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

09/05/2019‌ 412 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەرۆژانی رابردوو نزمترین ئاستی ئەم مانگەی لەدابەزین تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 49 سەنت بەرێژەی 0.7% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 70.37 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 72 سەنت بەرێژەی 1.2% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.12 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا هەیە، كە ئەوە كاریگەری لەبازاڕ داناوەو رەنگە نرخەكەی زیاتریش نزمبێتەوە.

هـ ـ ح