بەهۆی كێشەی ئەمنی.. توركیا بەهەزاران دۆلار سزای فەیسبووك دەدات

جیهان

11/05/2019‌ 537 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی توركی تایبەت بە پاراستنی زانیارییە كەسییەكان رایگەیاند، غەرامەی كۆمپانیای فەیسبووكی كردووە بە بڕی 1.65 ملیۆن لیرە ( 270976 دۆلار) لە مانگی نیساندا، بەهۆی هەڵەیەكەوە، كە پێشێلی زانیارییە تایبەتەكان كراوە.

دەستەكە ئاماژەی بۆ بەیاننامەیەكی فەیسبووك كردووە لە دیسەمبەردا و تێیدا وتراوە كۆمپانیاكە كێشەیەكی ئەمنی ئاشكرا كردووە لە بەرنامەی جێبەجێكردنی (ئای بی ئای)، ئەمەش رێگای بەجێبەجێكردنە دەرەكییەكان داوە تەماشای وێنەی بەكارهێنەرانی فەیسبووك بكرێت.

دەستەكە باسی ئەوەشی كردووە بەهۆی ئەم كارەی فەیسبووكەوە نزیكەی 300 هەزار بەكارهێنەری زیانمەند بوون لەئاشكراكردنی زانیارییە تایبەتیەكانیانەوە بەهۆی ئەو پێشلكاریانەوە. 

لەهەمان كاتدا ئەو كێشەیەی بەرنامەكە بۆ ماوەی 12 رۆژ درێژەی هەبووە لە مانگی رابردوودا و كۆمپانیاكە لە كاتێكی گونجاودا هەوڵی چاككردنەوەی نەداوە و كەمترخەم بووە لە تەنیكی یەدەگ بۆ رووبەرووبونەوەی ئەو كێشەیە.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەبو زەبی 
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا