شارپرێس: وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
زۆر له ده‌وڵه‌ته
ئيسلامييه‌كان، له زۆر ده‌وڵه‌ت و هه‌رێم و 5 كه‌رته‌كه‌ى جيهاندا، وه‌به‌رهێنان
له بنياتنانى مزگه‌وت و شوێنه‌كانى خواپه‌رستيدا ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش بنياتنانى مزگه‌وته‌كان
بوونه‌ته ڕێسايه‌كى نه‌رم كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به په‌رۆشى ئه‌وه‌وه‌ن زۆر به
باشى به‌ڕێيه‌وه‌به‌رن.
له‌م ڕاپۆرته‌ى "نون
پۆست" دا، به‌و دبلۆماسييه تازه‌يه ئاشنا ده‌بين كه به"دبلۆماسيه‌تى
مزگه‌وته‌كان"ناسراوه، له‌و ماوه‌يه‌شدا له نێو ده‌وڵه‌ته ئيسلامييه‌كاندا
تا ڕاده‌يه‌كى زۆر په‌يڕه‌ووى لێده‌كرێت.
توركيا و سۆزدارى
بۆ عوسمانيزم
پێش حوكمڕانى پارتى
داد و گه‌شه‌پێدان به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ردۆغان، توركيا بايه‌خى به بنياتنانى مزگه‌وته‌كان
نه‌ده‌دا له ووڵاتدا، چجاى ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات بايه‌خيان پێبدات ، به‌ڵام
هاتنه‌سه‌ركارى ئه‌و حزبه كه باكگراونديكى ئيسلامى هه‌يه، هاوكێشه‌كه‌ى سه‌ره‌وژوور
كرد و سياسه‌تى بنياتنانى مزگه‌وته‌كانى ده‌ستپێكرد.
توركيا وه‌ك
ميراتگرێكى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى به‌وه ده‌ستيپێكرد، كه ده‌ستبارى بۆ ئه‌و
ڕيكخراوانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى گرت، كه له ئه‌مريكاى لاتين و ئه‌فريقيا و
ئاسيا، بايه‌خ به كاروبارى ئاينى ده‌ده‌ن و مزگه‌وته‌كان بنيات ده‌نينن و نۆژه‌نيان
ده‌كه‌نه‌وه، توركيا ئه‌مه‌ى قۆزته‌وه و له ڕێگه‌ى دامه‌زراوه‌يه‌كى ئاينييه‌وه
كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاروبارى ئاينى دايه، هه‌روه‌ها
ئاژانسى "هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى توركى" كه به‌رپرسى بنياتنان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى
كه‌له‌پۆرى عوسمانييه له جيهاندا، ده‌يه‌ها شوێنى كه‌له‌پوورى عوسمانى له به‌لقان
نۆژه‌نكردنه‌وه.
له سێبتێمبه‌رى
2018 ئه‌ردۆغان گه‌وره‌ترين مزگه‌وتى له ئه‌وروپا له شارى كۆڵۆنى ئه‌ڵمانيا كرده‌ووه
كه پێگه‌ى گه‌وره‌ترين ڕه‌ووه‌ندى توركييه.
له هه‌مان مانگدا
ئه‌ردۆغان بناغه‌ى گه‌وه‌رترين مزگه‌وتى له "بشيك" ى پايته‌ختى
قرقيزستان له ئاسياى ناوه‌ڕاست دانا. ئه‌و مزگه‌وته كه له مزگه‌وتى قۆچه ته‌به‌ى
ئه‌نقه‌ڕه ده‌چێت، له‌سه‌ر ڕووبه‌رى 35
دۆنم زه‌وى بنياتنراوه، 7 هه‌زار و 500 مه‌ترى زه‌وييه‌كه به‌ركاهاتووه و جێگه‌ى
30 هه‌زار نوێژخوێنى تێدا ده‌بێته‌وه.
له مانگى فبرايه‌ى
ڕابردووش، له‌سه‌ر ڕووبه‌رى 10 هه‌زار مه‌تر زه‌وى چوراگۆشه، توركيا گه‌وره‌ترين
مزگه‌وتى له‌سه‌ر شێوازى عوسمانى له ئه‌فريقيا له جيبۆتى كردووه كه به‌سه‌ر ڕۆخى
ئۆقيانووسى هاديدا ده‌ڕوانێت له نزيك كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى جيبۆتى.
له ڕوسياى سپ - يش
توركيا مزگه‌وتى "مينسك" ى بنياتنا كه پێشتر له له سه‌رده‌مى سۆڤيه‌تدا
ڕووخێنرا بوو، ڕووبه‌ره‌كه‌ى 2800 مه‌تر چوارگۆشه‌يه، بڕى 7 مليۆن دۆلارى تێچووه.
توركيا له فليپين
بۆ بره‌ودان به وه‌قفى ئاينى نزيكه‌ى مليۆنێك دۆلارى خه‌رج كردووه له چاككردنه‌وه
و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كاندا.
له ساڵى 2016 ئه‌ردۆغان
سه‌نته‌رى "ديانێت" ى له ئه‌مريكا كرده‌وه كه مزگه‌وت و سه‌نته‌رێكى
ڕۆشنبيريه له ماريلاند و وا بانگه‌شه بۆخۆشى ده‌كات كه گه‌وه‌رترين كۆمه‌ڵگه‌ى
ئيسلامييه له نيوه‌ى ڕۆژئاواى گۆى زه‌وى. له 2015 مزگه‌وتێكى له تيراناى پاسته‌ختى
ئه‌لبانيا كردووه. پلانى ئه‌وه‌شى هه‌يه مزگه‌وت له كوبا و ڕۆمانيا و فه‌نزويلا
بكرێنه‌وه.
توركه‌كان ده‌ڵێن
ئامانج له كردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كان له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاينى
ئيسلامى سونه مه‌زه‌ب و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جوڵانه‌وه توندڕه‌ووه‌كانه، به‌ڵام
به پێى بۆچوونى زۆرێك له چاودێران، ئامانجه‌كانى توركيا قوڵكردنه‌وه‌ى ڕۆچوونى
كاريگه‌ر‌ى توركييه له ناو ڕه‌وه‌نده موسوڵمانه‌كانى ئه‌و ووڵاتانه‌دا، زيادكردنى هه‌ژموونى ئه‌نقه‌ره‌يه له ده‌ره‌وه‌ى
سنوره‌كانى خۆى، به‌ده‌ستهێنانى هاوپه‌يمانه‌كانه له ڕێگه‌ى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى
به كۆمه‌ڵگا موسوڵمانه‌كانى ده‌وڵه‌تانى جيهانه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ
زيندووكردنه‌وه‌ى ڕوحيه‌تى ئيمپڕاتۆڕيه‌تى عوسمانييه.
به هۆى ئه‌و
دبلۆماسييه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركيا توانى هه‌ژموونى خۆى له‌ناو توركه‌كانى
ئه‌وروپادا په‌ره‌پێبدات، به‌شێوه‌يه‌ك ووتاره‌كانى هه‌ينى له‌و مزگه‌وتانه‌دا، هه‌مان
ووتاره‌كانى مزگه‌وته‌كانى توركيان و وانه ئاينييه‌كانيش هه‌مان وانه‌ن.
وه‌هابيه‌تى خزمه‌ت
به شاكانى سعوديه ده‌كات
توركيا تاكه هێزى
هه‌رێمى نييه په‌نا بۆ ئيسلام ده‌بات بۆ قوڵكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونى خۆى، سعوديه‌ش
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بايه‌خ به بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاينى ئيسلامى وه‌هابيه‌ت ده‌دات كه
تايبه‌ته به‌خۆى، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى پاره‌داركردنى ڕێكخراو و مزگه‌وته‌كانه‌وه،
ساڵانه بڕى 3 مليار دۆلار پاره خه‌رج ده‌كات له بنياتنانى مزگه‌وت و نۆژه‌نكردنه‌وه‌يان
له ئه‌وروپا و ناوچه‌ى ديكه.
له كۆسۆڤۆ بۆ جاكه‌رتاى
پايته‌ختى ئه‌ندونوسيا، بۆ شانشينى يه‌كگرتووى به‌ريتانيا، وه‌هابيه‌ت له ڕيگه‌ى
قوتابخانه ئاينييه‌كان و زانكۆ سعودييه‌كانه‌وه له بڵاوبوونه‌وه‌دايه، هه‌ڵمه‌تێكى
چروپڕيش هه‌يه بۆ وانه‌پێدانى پيشنوێژ و ووتاربێژه‌كان كه زمانى عه‌ره‌بيان
فێرده‌كه‌ن و به بيروباوه‌ڕى وه‌هابيه‌تيش گۆشيان ده‌كه‌ن، وه په‌رتووكى به‌خۆڕاييان
پێ ده‌ده‌ن له چوارچێوه‌ى گه‌وره‌ترين هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ فێركردنى خۆرايى كه بنه‌ماڵه‌ى
ئالسعود پشتيوانى ده‌كه‌ن.
سعوديه زۆر مزگه‌وتى
له ئه‌فريقيا بنياتناون، وه‌ك مزگه‌وتى ئه‌حمه‌د سيكو تۆرى كه له ساڵى 1982
كرايه‌وه كه چواره‌م گه‌وره‌ترين مزگه‌وتى ئه‌فريقيايه و گه‌وره‌ترين مزگه‌وتى
باشوورى بيابانى ئه‌فريقيايه.
له هه‌شتاكانى سه‌رده‌ى
ڕابردووه‌وه، پشتيوانى دارايى و ڕۆشنبيرى سعوديه ده‌ستيپێكرد بۆ بره‌ودان به
ميتۆدى سه‌له‌فيه‌ت، به‌مه‌ش ئه‌و ميتۆده له ميتۆدێكى په‌راوێزخراو‌ى گونده‌كانى
ئه‌فريقياى هه‌ژارنشينه‌وه، وه‌رچه‌رخا بۆ
ڕه‌ووتێكى بڵاوى ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگا ئيسلامييه‌كان، خه‌ڵكى پێيان وابوو ئه‌مه زه‌ره‌رى
نييه، مادام فێركردن و ڕۆشنبيرى له گونديكدا فه‌راهه‌م ده‌كات كه هيچ جۆره
خزمه‌تگوزارييه‌كى تێدا نييه.
به‌ڵام ئه‌و
كارئاسانييه‌ى ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپى بۆ سعوديه پاشه‌كشه‌ى كرد، به‌مه‌ش سعوديه‌ش
پاشه‌كشه‌ى كرد و ورده وورده ده‌ستبه‌ردارى سياسه‌تى بنياتنان و سه‌رپه‌رشتيكردنى
مزگه‌وته‌كان بوو له ئه‌وروپا. له‌م ماوانه‌شدا سعوديه ده‌ستبه‌ردراى به‌ڕێوه‌بردنى
گه‌وره‌ترين مزگه‌وتى به‌لجيكا بوو كه له ساڵى 1969 وه به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، ئه‌مه‌ش
ڕێگه‌ى بۆ ووتاربێژان خۆش كردبوو له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندى موسوڵمانانى ئه‌وى له په‌يوه‌ندى
به‌رده‌وامدابن.
ئه‌و بڕياره‌ى
سعوديه له ئاكامى تۆمه‌تباركردنى بوو به‌وه‌ى ڕيكلام بۆ ڕقلێبوونه و توندڕه‌ووى
ده‌كات، ئه‌مه‌ش واى له به‌لجيكا كرد شێخه سعودييه‌كان له‌و مزگه‌وتانه
دووربخاته‌وه، سعوديه به فه‌رمانڕه‌وايى شا سه‌لمان، ئاره‌زووى كۆتايى هێنان ئه‌و
پاڵپشتييه‌ى مزگه‌وت و قوتابخانه ئاينييه‌كان ده‌كات له ده‌ره‌وه كه تۆمه‌تبارن
به بڵاوكردنه‌وه‌ى بير‌ى توندڕه‌ووى.
ناوه‌نده سياسى و
ئه‌منييه‌كانى ئه‌وروپاش سعوديه به بڵاوكردنه‌وه‌ى بير‌ى جيهادى له جيهاندا تۆمه‌تبار
ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى پاره‌داركردنى بزووتنه‌وه جيهادييه‌كان له ناوچه
جۆراوجۆره‌كاندا، به‌شێك له‌و پاره‌يه‌ش به‌كاردێت بۆ ڕاكێشانى گه‌نجانى موسوڵمانانى
ئه‌وروپا و ناوچه‌كانى ديكه تاوه‌كو بيانخه‌نه ڕێزه‌كانى داعشه‌وه.
به هه‌مان شێوه‌ى
ئه‌فريقيا و ئه‌وروپا، سعوديه له ئاسياش پله‌ى يه‌كه‌مى هه‌يه له
پشتيوانيكردنى سه‌نته‌ره ئيسلامييه‌كان كه پێش پشتيوانييه‌كانى توركيا و قه‌ته‌ر
كه‌وتووه، به‌مه‌ش ڕياز له پشتيوانى بير‌ى وه‌هابيه‌ت پێش ئه‌و هێزانه كه‌وتووه
كه پاڵپشتى له بزووتنه‌وه ميانڕه‌وو و سوفييه‌كان ده‌كه‌ن له ئاسيادا.
ئيماڕات دێته ناو
گه‌مه‌كه‌وه
له كۆتايى 2010
شارى رۆتردامى هۆڵه‌ندى كردنه‌وه‌ى گه‌وره‌ترين مزگه‌وتى له ئه‌وروپاى ڕۆژئاوا به‌خۆوه
بينى كه دوو قوله‌ى بانگدانى هه‌ن و درێژى هه‌ر يه‌كێكيان 50 مه‌تر ده‌بێت، جێگه‌ى
3000 نويژخوێنى تێدا ده‌بێته‌وه. تێچوونه‌كه‌ى له ئه‌ستۆى بنه‌ماڵه‌ى ئالمه‌كتومه
كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارايى ئيماڕاتى شێخ حه‌مدان بن ڕاشد ئالمه‌كتومه.
دواى 4 ساڵ ئيماڕات
له ناوچه‌ى عيزريه له قودسى ڕۆژهه‌ڵات، دووه‌م گه‌وره‌ترين مزگه‌وتى له فه‌ڵه‌ستين
بنياتنا كه به‌ناوى شيخ خه‌ليفه بن زايدى ئالنهه‌يانى سه‌رۆكى ئيماڕاته‌وه‌يه.
ئه‌م پرسه به قه‌د
ئه‌وه‌ى سياسييه ئاينى نييه، فه‌رمانڕه‌وايانى ئيماڕات له زۆر ناوچه‌ى جيهاندا
له هه‌وڵى فراوانكردنى هه‌ژموونى خۆيان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ياندان كه توانى له ماوه‌يه‌كى
كه‌مدا به هۆى پاره و پوله زۆر و زه‌وه‌نده‌كه‌يه‌وه جڵه‌وگيرى زۆر له ده‌وڵه‌تان
بكات.
قه‌ته‌ر به‌رده‌وامه
له كێبڕكێكه
له ساڵى 2016 ئيتاڵيا ڕايگه‌ياند كه بنياتنانى زۆرينه‌ى
مزگه‌وته‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌يان و پاره‌داركردنيان
له ووڵاتدا، له ئه‌ستۆى ده‌وڵه‌تى قه‌ته‌ردايه كه له‌و ساڵه‌دا بڕى 25 مليۆن
يۆرى خه‌رج كردووه بۆ بنياتنانى 43 مزگه‌وت له دوورگه‌ى سقليه و باكورى ووڵات
له شاره‌كانى سارونۆ بياتشينزا و بريشيا و ساندريا.
قه‌ته‌ر به به‌هاى
ده‌يه‌ها مليۆن دۆلار، دووباره نوێكردنه‌وه‌ى 14 سه‌نته‌رى ئيسلامى له ئيتاڵيا
وه‌ئه‌ستۆ گرتووه و زۆر سه‌نته‌رى ئيسلامى گه‌وره‌شى دامه‌زراندوون ، ڕاپۆرته
ڕۆژنامه‌وانييه‌كانيش ده‌ڵێن ئيسپانيا تا ساڵى 2020 ڕێگه‌ى به قه‌ته‌ر داوه 150 مزكه‌وت له‌و
ووڵاته‌دا بنيات بنێت به‌و مه‌رجه‌ى قه‌ته‌ر تيچوونى چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى
مزگه‌وتى قوڕتوبه بگرێته ئه‌ستۆى خۆى.
دامه‌زراوه‌ى قه‌ته‌رى خه‌يرى ناحكوميش له نێوان ساڵانى 2011 و
2014 ، بڕى 4 مليۆن فڕه‌نكى له 5 پڕۆژه‌ى
سه‌ر به ڕێكخراوه ئيسلامييه‌كاندا خه‌رج كردووه له بريبى و بيل و لاشودوفۆن
لۆغانۆ ى سويسرا.
دامه‌زراوه‌ى قه‌ته‌رى
خه‌يرى و ڕاف ، سه‌رپه‌رشتى ژماره‌يه‌ك
مزگه‌وت ده‌كه‌ن له مالى و ته‌نزانيا و فليپين و هندستان و فه‌ڵه‌ستين و زۆر ده‌وڵه‌تى
ديكه‌ى جيهان كه ده‌كه‌ونه خزمه‌تكردن دبلۆماسيه‌تى قه‌ته‌رييه‌وه له زۆر
بوارى جۆراوجۆردا.
ئێران و هه‌نارده‌كردنى
ئه‌زموونى ويلايه‌تى فه‌قيه
ئێرانيش له‌و بواره‌دا
چالاكه، ئه‌و ئاين و تايه‌فه و مێژووى هاوبه‌ش وه‌ك ستراتيژييه‌تێك به‌كاردێنێت
بۆ ئاسانكردنى قوڵبوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى خۆى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فريقيا.
ئێران له هه‌وڵى هه‌نارده‌كردنى شۆڕشه‌كه‌يدايه، له هه‌وڵى ڕيكلامكردنى بۆ
وويلايه‌تى فه‌قيه، ئه‌مه سه‌ربارى گرنگيدانى به به‌رژه‌وه‌ندييه ئابوورى و
سياسييه‌كانى له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى تياياندا چالاكه، مزگه‌وت و حوسه‌ينييه‌كان به‌كاردێنێت
بۆ گردكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكله ده‌ورى ئه‌جێندا ئێرانييه‌كان. ئه‌مه‌ش به ڕوونى له
عێراق و سوريا و لوبنان و به‌حرين و يه‌مه‌ندا ده‌رده‌كه‌وێت.
له ئه‌فريقياش هه‌مان
تاس و حه‌مامه، بۆ نموونه له غانا هيچ شيعه‌ى لێ نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا يه‌ك مليۆن
شيعه‌ى لێن و له زيادبوونيشدان. له لوبنانيش و له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانه‌وه له‌گه‌ڵ
كۆچكردنى لوبنانييه‌كان بۆ ده‌ره‌وه، چالاكى شيعه‌گه‌رى ئێران زيادى كرد له‌و
ووڵاته‌دا و ڕێكخراوى وه‌ك كه‌وسه‌ر ده‌ستيان كرد به بنياتنانى مزگه‌وته‌كان و
ڕێكخستنى بۆنه ئاينييه‌كان وه‌ك ڕۆژى قودس و عاشورا و هى ديكه‌ش.
سۆفيگه‌رى له خزمه‌تى
مه‌غريبدا
مه‌غريب سه‌رپه‌رشتى
سه‌ده‌ها مزگه‌وتى بچوك و گه‌وره ده‌كات له ئه‌وروپا و ئه‌فريقيا، به‌مه‌ش
ڕۆچووه ناو ڕه‌وه‌ندى موسوڵمانان له‌و ووڵاتانه‌دا، تا ڕاده‌ى زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ندێكياندا،
ئه‌مه‌ش وه‌ك خزمه‌تێك به ئه‌جينداكانى خۆى.
دبلۆماسيه‌تى ئاينى
مه‌غريب زياتر له ئه‌فريقيا ده‌رده‌كه‌وێت، بۆيه ده‌بينين كه شا محه‌مه‌دى شه‌شه‌م
به‌و سيفه‌ته‌ى "ميرى موسوڵمانانه"، پشتيوانى له‌و دبلۆماسيه‌ت ده‌كات به بنياتنانى
مزگه‌وته‌كان له زۆر له ده‌وڵه‌تانى ئه‌فريقى.
ئه‌م سياسه‌ته‌ى مه‌غريب
له سوود وه‌رگرتن له ڕه‌هه‌ندى ئاينى و دبلۆماسيه‌تى رۆحى تازه نييه، ئه‌و له
هه‌شتاكانه‌وه و دواى ده‌رچوونى له ڕێكخراوى يه‌كيه‌تى ئه‌فريقيا له هه‌وڵى به‌كارهێنانى
كاتى ئاينيدايه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆى، بۆيه له ساڵى 1985 له‌گه‌ڵ
سه‌نيگال، ڕايه‌ڵه‌ى زانايانى ئاينى مه‌غريب و سنيگالى دروست كرد.
له مه‌غريبدا
جوڵانه‌وه‌يه‌كى زۆر به‌هێزى سۆفيگه‌رى بوونى هه‌يه، ئه‌و جوڵانه‌وه‌يه به‌شێكه
له‌و ميكانيزمانه‌ى كه مه‌غريب ناسنامه ئاينيينيه‌كه‌ى خۆى پێ ده‌پارێزێت، مه‌غريب
ئه‌و ڕێبازه سۆفيگه‌رييانه‌ى قۆزتنه‌وه له بوارى دبلۆماسيه‌تى ئاينى به‌وه‌ى
زۆر په‌يوه‌ستن به ده‌وڵه‌ته ئه‌فريقييه‌كانه‌وه.
هه‌ڵكشانى ڕه‌ووتى
سۆفيگه‌رى له مه‌غريب دواى هێرشه تيرۆرستييه‌كانى 16 ى مايۆى 2003 دارولبه‌يزا سه‌رى هه‌ڵدا، لێره‌وه سۆفيگه‌رى
ئاينى بووه ڕواڵه‌تێكى سه‌ره‌كى سياسه‌تى مه‌غريب بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌منى
ڕوحى له‌و ووڵاته‌دا.