بەرشەلۆنە لەكڕینی دی لیخت نزیك دەبێتەوە

وەرزش

15/05/2019‌ 401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هۆڵەندی‌و ئیسپانییەكان جەخت دەكەنەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە لەكڕینی ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی نزیكە.

ماتیاس دی لیخت یاریزانی یانەی ئایاكس ئەمیستەردامی هۆڵەندییەو ئەو یاریزانە تەمەنی 19 ساڵە، كە لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو بكرێت.

رادیۆی "كتالونیا" لەزاری بەرپرسێكی باڵای بەرشەلۆنە بڵاویكردەوە، كە گفتوگۆكانیان لەگەڵ مینو رایولای بەرێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە چووەتە پێشەوە.

رادیۆكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، گفتوگۆكان بەرادەیەك پێشكەوتووە، كە رەنگە ئەو یاریزانە لەهاوینی داهاتوو ببێتە یاریزانی كەتەلۆنی.

هـ ـ ح