كاتی ئاشكراكردنی مۆبایلی "ئایفۆنی ١١" دیاریدەكرێت

جیهان

15/05/2019‌ 934 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی بلومبێرگی ئەمەریكی باسی لەوە كرد كە كۆمپانیای" ئەپڵ" دەستی بە ئامادەكارییەكانی كردووە بۆ  خستنەڕووی مۆبایلی ئایفۆن ١١ .

هەروەك كۆنپانیای  "TSMC" تایوانی كە بەرپرسە لە درووستكردنی پرۆسێسەری مۆبایلەكە  دەڵێت: دەستی بە بەرهەمهێنانی ئەو بەشەی  مۆبایلەكە كردووە و ناوی "A13" لێنراوە.

پرۆسەی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی ئەو پرۆسێسەرانە لەمانگی نیسانەوە دەستیپێكردووە ، واش چاوەڕوان دەكرێت لە مانگی مایس دەست بە بەرهەمهێنانی گشتگیر بۆ ئەو بەشەی مۆبایلەكە بكرێت.

لەلایەكی تر پێگەی "بیزنس ئینسایدەر" بڵاویكردەوە، كە ئەو هەنگاوە دەكرێت ئاسانكاریمان بۆ  بكات تا  پێشبینی كاتی راگەیاندنی ئەو مۆبایلە ئەمەریكییەمان بۆ ئاشكرا بكات ، چاوەڕێش دەكرێت وەكو ساڵی پار لە مانگی سێبتەمبەر بخرێتە بازاڕەوە.

شارەزایان پێشبینی دەكەن ئەمجارە نرخی مۆبایلە نوێكەی ئەپڵ  كەمێك هەرزانتر بێت ،  بەتایبەت دوای ئەوەی ئەو كۆمپانیا ئەمەریكییە لەسەر بەرزی نرخەكانی رووبەڕووی گەلێك رەخنە بۆوە  بەتایبەت هەردوو مۆبایلی  "X" و " XS.

وەرگێڕان:  ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی

بەپەلە