كەشوهەوا.. ئەگەری بارانبارین لەچەند ناوچەیەكی هەرێم هەیە

کوردستان

19/05/2019‌ 273 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێشبینی باران بارین بۆ ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای هەولێر هەیە بە تایبەتی ناوچە شاخاویەكانی سۆران و حاجی ئۆمەران و سۆران و مێرگەسوور لە كانەكانی ئەم شەودا.

بەپێی راپۆرتی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم، سبەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (2 تا 5) پلە نزم دەبێتەوە ئەم نزمبوونەوەیە بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوامی دەبێت.