یەكێتی بەچەند قۆناغێك ناوی كاندیدەكانی یەكلادەكاتەوە

کوردستان

19/05/2019‌ 1142 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەچەند قۆناغێك ناوی كاندیدەكانی بۆ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكلادەكاتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی بڕیاریداوە بە سێ‌ قۆناغ كاندیدەكانی یەكلابكاتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان قۆناغی یەكەم هەڵبژاردنی ئەو كاندیدانە دەبێت، كە پۆستەكانیان زۆر كێشەی نییە، قۆناغی دووەمیش ئەو پۆستانە دەبێت پلە باڵا نین‌و لەئاستی بەرێوەبەرایەتییەكانن.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، قۆناغی سێیەم بۆ پۆستە باڵاكان دەبێت، كە ژمارەیەكی زۆر كاندید چاویان لەو پۆستانەیەو تەنانەت ململانێی لەسەرە.

ئەمە لەكاتێكدایە، یەكێتی لەكابینەی نۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان‌و جێگری سەرۆكی هەرێم‌و حكومەت‌و شەش وەزارەت‌و چەند نوێنەرایەتی‌و بەرێوەبەرایەتییەك وەردەگرێت.

هـ ـ ح