بەرهەم ساڵح سەرپەرشتیدەكات.. عێراق ڕۆڵی نێوەنگیری نێوان ئەمریكاو ئێران دەگێڕێت

کوردستان

22/05/2019‌ 1375 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بە ئامادەبوونی دیارترین سەركردەكانی میلیشیا چەكدارەكان،  هێزە سیاسییەكانی عێراق "چەند بنەمایەكی گشتی" یان پەسەند كرد، ئەمەش وەك ڕێخۆشكەرێك بۆ واژۆكردنی "پەیمانێ شەرەف" بۆ بێلایەنكردنی عێراق لە ململانێی نێوان ئەمریكا و ئێران لە ناوچەكەدا. لەو كاتەی عێراق پاڵێوراوی بینینی ئەم ڕۆڵەیە، لەولاشەوە زۆرینەی بكەرە سیاسییەكانی بە توندی پەیوەستن بە ئێرانەوە. 

بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆماری عێراق، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە بەغدا، لە ماوەی 3 شەوەی پێشوودا، زنجیرە كۆبوونەوەیەكی نهێنی گرێداوە كە "عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی حكومەت و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و گەورە بەرپرسان و سەركردە سیاسییەكان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و سەرۆكی حزبەكان و سەركردەكانی میلیشیا چەكدارەكان و فەرمانبەری باڵای پلە تایبەت" تێیدا بەشداربوون، ئامانجی كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی پرسی بێلایەنكردنی عێراق بوو لە ململانێی نێوان ئەمریكا و ئێراندا.

هاوپەیمانە دیارەكانی ئێرانی وەك "ئەبو مەهدی موهەندیس، قەیس غەزعەلی، هادی عامری و هی دیكەش" لەو كۆبوونەوەیەدا بەشداربوون كە خاوەن میلیشیای چەكدارەكانن، چاوەڕێی ئەوەشیان لێ دەكرێت بگلێنە ناو ململانێی نێوان واشنتۆن و تارانەوه.
‌‌
سەرچاوەی باڵا لە سەرۆكایەتی كۆمار بە رۆژنامەی "عەرەب" یان ڕاگەیاندووە كە كۆبوونەوەكان ئەو بنەما گشتییانەیان تێدا تاوتوێ كراوە كە دەبنە بنچینەیەك‌ بۆ واژۆكردنی "بەڵگەمانەیەكی شەرەف" لە نێوان هێزە عێراقییەكاندا، تیایدا بەدەق هاتووە كە نەگلێنە ناو ململانێی واشنتۆن و تارانەوە لە ناوچەكە.

سەرباری ئەوەی سەركردە سیاسییە عێراقییەكان لە كاتی لێدوانیان بۆ ڕۆژنامەی عەرەب دانیان بەوەداناوە كە سەخت و دژوارە‌ میلیشیا چەكدارەكان پابەندی هەر بەڵگەنامەیەكی شەرەفبن لەو ململانێیەی نێوان واشنتۆن و تاراندا، بەڵام سەرۆكی كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی، تا دوا هەناسە، پابەندن بە كاركردن لە نزیككردنەوەی دید و بۆچوونی نێوان لایەن و سەركردە ناكۆكەكان، لە پێناو پاراستنی عێراق لەوەی ببێتە گۆڕەپانێك بۆ جەنگی نێوان واشنتۆن تاران.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیه،‌ كە بەرهەم ساڵحی سەرۆكی عێراق، هەر لە بنەڕەتەوە میوانداری كۆبوونەوەكانی لە بارەگا سەرەكییەكەی خۆی بە نهێنی هێشتۆتەوە، ئەمە چجای ئەوەی باسی ناوەرۆك و ئامادەبوونی لایەنەكان بكات.

مێزی گفتوگۆ و ڕاوێژكارییەكان لە نووسینگەی سەرۆكی عیراق بە كراوەی دەمێنێتەوە بۆ تاوتوێكردنی هەر پەرەسەندنێكی ئیستا و ئایندە.

عەبدولمەهدیش ووتوویەتی هیچ لایەنیكی عیراقی نییە بێەوێت عێراق بەرەو جەنگ بەرێت.

دەوترێت ئەو جموجوڵە ناوخۆییە وابەستەیە بە جموجۆلە دەرەكییەكانیشەوە كە سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانە بۆ هەریەك لە كوێت و قەتەر لە میانەی ئامادەسازی بۆ نێوەندگیرییەك لە نێوان واشنتۆن و تاراندا.

بەرزترین ئاستی كۆششەكانی ناوخۆی عێراق ، باوەڕپێهێنانی سەركردەی میلیشیاكانە بەوەی لە بری ئێران هیرش نەكەنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق، چونكە ئەمە عێراق تووشی سزاكان یان تێوەگلان لە جەنگەوە دەكات ، بە گوێرەی سەرچاوەكانی پێشوو، سەنتەرەكانی هێزە فەرمییەكانی بەغدا ناتوانن بەر بەوە بگرن كە سەركردەی میلیشیاكان دەیكەن، بەڵكو داوایان لێ دەكەن كاری لەو جۆرە نەكەن.

سەرچاوەكان دەڵێن سەرۆكی حكومەتی عێراق دەزانێت كە زۆر لایەنی عێراقی هەن، ئامادەن هێرش بكەنەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا، هەر كات ئێران فرمانیان پێ بكات، هەروەك ئەو موشەكەی یەكشەممەی ڕابردوو لە نزیك باڵوێزخانەی ئەمریكا كەوتەخوارەوە.

لەسەر ئاستی دەرەكیش سەرۆك وەزیری عێراق كۆششەكانی خۆی چركردۆتەوە بۆ هێنانه ‌ئارای نێواندگیرییەكی نێودەوڵەتی بە بەشداریپێكردنی دەوڵەتی دیكەی وەك كوێت و قەتەر، چاوێرانیش ئەمە بەدوور دەزانن كە ئەم جۆرە جموجۆلە جێگەی بایەخی لایەنە ناكۆكەكان بێت.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی رۆژی 3 شەممەی عەبدولمەهدی گووتی بەم زووانە شاند ڕەوانەی واشنتۆن و تاران دەكەن بە مەبەستی هێوركردنەوەی دۆخەكە، لە پێناو بەرژەوەندی گەلی عێراق و ناوچەكەش بە گشتی.

عەبدولمەهدی وتیشی ڕیگە بە هیچ لایەنێك نادەین ئاگری شەڕەكە خۆش كات و هیچ لایەنێكی عێراقی بەشدرابووی پڕۆسەی سیاسیش نییە بیەوێت دۆخەكە بەرەو جەنگ بەرێت، ڕیگەش بە هیچ لایەنێك نادەین خاكی عێراق بەكاربێنێت بۆ هیرشكردنەسەر دەوڵەتێكی دیكە.

هەندێك لە چاودیران پێیان وایە سەختە عیراق بتوانێت ئەو ڕۆلە بگێڕێت، چونكە هەندیك لایەنی ئەمریكی پێیان وایە عیراق بەشێكە لە گرفتەكانی ئێران، بۆیە ناتوانێت بە كۆششی نێوەندگیری هەستێت.

لە دۆخی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان واشنتۆن تاراندا، دەكرێت بەغدا لەهە‌ر ئان و ساتێكدا لە جەنگەكەوە بگلێت، ڕاستریش وایە بڵێین بەغدا بە دوای دەرچەیەكدا دەگەڕێت بۆ دەربازكردنی خۆی ، زیاتر لەوەی بەدوای نێوەندگیری نێوان واشنتۆن و تاراندا وێڵ بێت.

چاودێرێكی سیاسی لە لێدانێكی بۆ ڕۆژنامەی عەرەب وتی: "میلیشیاكانی عێراق ئەو جەنگە بە هی خۆیان دەزانن، بەڵام حكومەتی عێراق دەیەوێت خۆی لێ بێلایەن بكات، ناشتوانێت دڵەڕاوكێی خۆی بشارێتەوە لەوەی ڕەنگە میلیشیاكان بیكەن، ئەو ناتوانی بەرەنگاری میلیشیاكان بێتەوە، چونكە لەوە لاوازترە بتوانی ئەو كارە بكات".

لەم دۆخەی ئێستادا سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانیش ئەركەكەیان زۆر سەخت و دژوارە، بۆیە هیچیان لە بارەی ئەو كۆشش و هەوڵانەیان ئاشكرا نەركردووه.

چاودێرە عیراقییەكان دەڵێن حكومەتی عیڕاق بەو هەوڵانەی لە كۆششی دەربازكردنی خۆی دایە، ووتیان دووریش نییە میلیشیاكان لە حكومەت هەڵگەڕێنەوە و جەنگ بەرپا بكەن.

پێگەی ئەلەكترۆنی: عەرەب
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر