شارپرێس:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكردبێت كه پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه ببڕێت.
جوان ئیحسان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ندێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌زاری منه‌وه هه‌واڵێكی "درۆ"یان بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه گوایه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی پشكی هه‌رێمی كوردستانی له‌بودجه‌ی گشتی عێراق كردبێت.
جوان ئیحسان ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه‌ی كردبێت‌و داوایكرد، ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستگۆیی كاری خۆیان بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامەی "شەرق ئەلئەوسەت" لە ژمارەی ئەمرۆیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمان رایگەیاندووە ئەوەی لەسەرۆكوەزیرانەوە دەردەچێت ئەوە ئەنجامی ئەو گوشارانەیە كە لیژنەكەمان خستوویەتییە سەر ، بەتایبەتی كارەكە لەوەدا نەماوە كە بێدەنگی لێبكرێت و چاوەڕێ بكرێت ".
سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە باسی لەوە كردووە، كە نووسراوی فەرمییان ئاراستەی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە وەك وەزارەتی دارایی كە شایستە داراییەكان بە شێوەیەكی سرووشتی بۆ هەرێم دەنێرێت بێئەوەی ئەو برەی ڕێكەوتنی لەبارەوە كراوە بەدەستی بگات كە ئەویش ٢٥٠رۆژانە هەزار بەرمیلە ، ئەوە لەكاتێكدا هەرێم رۆژانە ٤٨٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكەن ، بەو واتایەی ٢٣٠ هەزار بەرمیل زیادەیان بۆ دەمێنێتەوە.
ڕ . ج