سعودییە بەنیازە 3 بانگخوازی بەناوبانگ لە سێدارە بدات

جیهان

23/05/2019‌ 2252 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:
بە گوێرەی چەند هەواڵێكی دزەپێكراو، كە چاودێرانی شوك كردووە، پێگەی ئەلەكترۆنی "میدڵ ئیست ئەی" ئەوەی ئاشكراكرد، شانشینی سعودیە (بە گوێرەی دوو سەرچاوەی سەربازی سعودی)  دوا ڕەمەزان، نیازی لە سیدارەدانی 3 زانای چاكسازی بەناوبانگی هەیە كە (شێخ سلیمان عۆدە، شێخ عەوەز قەرنی، عەلی عامری) ن. 

دوو سەرچاوەكە ووتیان كە سێ بانگخوازەكە ئێستا چاوەڕێی چوونە بەردەم دادگای تاوانە تایبەتەكان دەكەن لە شاری ڕیاز، بابایەكیش ووتی هەر كات فرمانی لە سێدارەدانی ئەو سێ كەسە دەرچێت، دەسەڵاتدارانی سعودیە سێ و دووی لێ ناكەن و جێبەجێی دەكەن.

ڕیاز نە ئەم هەواڵەی ڕەتكردۆتەوە و نە پشتڕاستیشی كردۆتەوە، ئەمەش مەترسی ئەنجامدانی ئەو كارەی زیاتر كردووە.

سێ بانگخوازەكە‌ خاوەن پێگەیەكی جەماوەری فراوانن لە ناو سعودیەدا، بۆیە زۆریك پرسیاری ئەوە دەكەن كە دەبێت ئەو هەنگاوەی سعودیە چ كاردانەوەی نەرینی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا بێنێت، بەڵام دیڤید هێریست - ی  ڕۆژنامەنووسی بەریتانی پێی وایی ڕیاز نەیدەتوانی پەنا بۆ كارێكی لەو جۆرە بەرێت، ئەگەر لەوە دڵنیا نەبێت كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی نوقەی لێوە نایەت، بە تایبەتیش كە شانشینی سعودیە لە دوای ڕووداوی كوشتنی خاشقچی لە كونسوڵخانەی ووڵاتەكەیان لە ئەستەمبوڵ، لە هەوڵی ئەوەدان وێنەی ناشرینی خۆیان لە بەرامبەر دونیادا جوان بكەن.

پێشتریش سعودیە لە ئیپڕیلی 2019  و بە لە سێدارەدانی 37 چالاكوانی شیعە بە تۆمەتی توندرەووی، وویستی كاردانەوەی نێودەوڵەتی تاقی بكاتەوە، سعودیە  ئەم كارەی بۆ چۆسەر و تەقە لە دوو بەرد نەهات.

سەرچاوەكە وتیشی: كاردانەوەی لاوازی سەرۆكی دەوڵەت و حكومەتەكان لە بەرامبەر لە سێدارەدانی ئەو چالاكوانانە ئەوەندە لاواز بوو، كە ڕێگەی بۆ محمەد بن سەلمان خۆش كردووە زیاتر پێی لێ ڕاكێشێت. هەندێكیش گرەو لەسەر هەڵوێستی حكومەتی ئەمریكا دەكەن كە هیچ كاریگەرییەكی نییە، ئەمەش‌ دوای ئەوەی لە پرسی كوشتنی خاشقچیدا هەڵوێستێكی لیبڕاوانەیان نەبوو.

بۆ دوای ڕەمەزان؟ 
هەر بە گوێرەی پێگە بەریتانییەكە، بڵاوبوونەوەی هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو سێ بانگخوازە لە دوای ڕەمەزان بە ڕێكەوت نەبووە، پێدەچێت ناوچەكە لە ماوەی نزیكی ئایندەدا، ڕوودای كارەساتباری دیكەش بەخۆوە ببینێت.

سەرچاوەیەكیش لە لێدوانێكی بۆ "Middleeasteye"  وتی ئەگەر ئەم كردەی لە سێدارەدان بەردەوامبن، دەبنە خاڵێكی مەترسیدار، وادەی بە پەلەی ئەو كارەش بۆ هەڵكشانی بارگرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران دەگەڕێتەوە.

هیرست لە ڕاپۆرتەكەیدا بڕیاری لە سێدارەدانەكە بۆ دوو هۆكار دەگێڕێتەوە، یەكەمیان بێدەنگبوونی ئەمریكایە لەم پرسە، بە تایبەتی كە ئێستا لە بارگرژییەكانی لەگەڵ تاراندا پێویستی بە پشتیوانی سعودیەیە، ئەمەش بە ڕۆڵی خۆی خزمەت بە ئیسڕائیل دەكات. دووەم، پەیوەستە بە ((مامەڵەی سەدە)) وە كە ڕۆژنامەی نیویۆڕك تایمز لە 3 ی سێبتێمبەری 2017 باسی لێوە كردووە، لەم مامەڵەیەدا محەمەد بن سەلمان ڕۆڵی گەورە دەگێڕێت.

پریسیارەكەش ئەوەیە "مامەڵەی سەده"  چ پەیوەندییەكی بە لە سێدارەدانی ئەو 3 بانگخوازەوە هەیە؟ 

وەڵامەكەش ئەوەیە كە كاتێك لە ساڵی 2017 عەبدوڵا بن عۆدەی كوڕی سلێمان عۆده گرتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا باسی گرنگی قودسی كردووە بۆ ئیسلام و موسوڵمانان كە دەبێت بەرگری لێ بكەن. دواتر ئیسڕائیل توانی هەندێك دەوڵەتی ناوچەكە لەمەڕ ئەو پرسە بیدەنگ بكات، ئەمەش هاوكات بوو لەگەڵ بڕیارەی تڕەمپ بەوەی قودس پایتەختی ئیسڕائیلە.

لەولاشەوە محەمەد بن سەلمان نایەوێت هیچ بەربەستێك بێته ‌ڕێگەی پلانەكانی و جەماوەری سعودیەی لێ بورژێنن و شەقامی لێ هاندات، بۆیە دەبێت دەنگە ناڕازییەكان كپ بكات، جێبەجێكردنی بڕیاری لە سێدارەدانی ئەو بانگخوازانەش بەسە بۆ تۆقاندنی ئەوانی دیكە.

ترسەكان لە هەڵكشاندان 
سەرباری ئەوەش ترس لە كاردانەوەی لە سێدارەدانی ئەو سێ بانگخوازە لە هەڵكشاندایە، هەرچەندە ڕوون و ئاشكرایە كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناجوڵێت، بە تایبەتی كە ئەمریكا پێویستی بە ڕیاز لە ڕووی پارە و هەڵویستی سیاسییەوە بۆ قۆناغی ئایندە كە واشنتۆن دەیەوێت لە ڕێگەی هاوپەیمانەكانییەوە پێگەی ئیسڕائیل لە ناوچەكە قایمتر بكات.

وا پێدەچێت دزەپێكردنی هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو 3 بانگخوازە لە لایەن پێگە بەریتانییەكەوە هەوڵێكە بۆ زانینی ڕادەی كاردانەوەی شەقامی سعودیە كە ئاخۆ لە دژنی یان پشتیوانی لێدەكەن. لەولاشەوە ڕیاز دەیەوێت كاردانەوەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بزانێت، ئەوەشی قۆزتۆتەوە كە لە ئێستادا بە هۆی بارگرژییەكانی ناوچەكە، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستی بە پارە و هەڵوێستی سیاسی سعودیە هەیە، بۆیە لە ئیستادا ڕێگەی پاكتاوكردنی دەنگە نارازییەكانی ناو سعودیە بۆ محەمەد بن سەلمان كەوتۆتە سەرپشت و بە تەواوی دەروازەكانی واڵان.

سەرچاوە: ن پۆست 
وەرگێران: لوقمان حاجی قاد