په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داوای یاسایی له‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی هه‌رێم تۆماركرد

کوردستان

23/05/2019‌ 1177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، "سكاڵامان له‌داواكاری گشتی عێراق له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركرد".

غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراكسیۆنی گۆڕان، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، "دژی دواكەوتن و پێنەدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە وادەی خۆیدا لەلایەن بەرپرسان و حكومەتی هەرێمەوە، لەفەرمانگەی داواكاری گشتی عێراق سكاڵامان تۆماركردوە".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت:"نابێت بەرپرسانی هەرێم بە خواست و ویستی خۆیان یاری بە قوت و بژێوی خەڵكی هه‌رێمی كوردستان بكەن، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی، "دوای جەژنی ڕه‌مه‌زان سكاڵاكە دەبەینە دادگای فیدراڵی و هەوڵی تەواو دەدەین بۆ وەرگرتنەوەی مافی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان".

ڕ . ج