رۆناڵدۆ داوا لەیۆڤانتۆس دەكات رامۆس بكڕێت

وەرزش

25/05/2019‌ 408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیتالیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس داوای لەئیدارەی یانەكەی كردووە، سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بكڕن.

ئەوە لەكاتێكدایە، رۆژنامەكانی ئیسپانیا لەوانە رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، كە رامیۆس بەنیازە لەهاوینی داهاتوو ریزی یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت، ئەوەشی بە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەكەی وتووە.

پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی ئەوەی ئاشكراكردووە، كە رۆناڵدۆ داوای لەئیدارەی یانەكەی كردووە، دەست بەجوڵە بكەن بۆ ئەوەی رامۆس لەهاوینی داهاتوو بهێننە ریزی خانمە پیرەكە.

هەروەها ئاشكرایكردووە، لەدوای داواكارییەكەی رۆناڵدۆ فابیو باراتیتسی، بەرێوەبەری هونەری دەستی بەجوڵە كردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ رامۆس گفتوگۆ بكات، تا لەهاوینی داهاتوو روو لەیانەی یۆڤانتۆس بكات.

هـ ـ ح