پێنج بنەماى سەرەکى بۆ ئەوەى منداڵەکەت سەرکەوتوو بێت

هەمەڕەنگ

27/05/2019‌ 411 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێى توێژینەوەیەک چەند بنەمایەک هەیە باشترکردنی پەروەردەی منداڵ و دڵنیابوون لەوەی کە سەرکەوتوودەبن لە داهاتوودا.


- ئەو منداڵانەی زوو فێری بیرکاری دەکرێن لە داهاتوودا تایبەتمەندیی گەورەیان دەبێت.


- گرنگە دایکان و باوکان منداڵەکانیان فێربکەن کاری ماڵەوە ئەمجامبدەن وەك فڕێدانی زبڵ و شۆردنی جلەکانی خۆیان و رێكخستنی ژوورەکانیان.

 

- ئەو منداڵانەی لە بچووکییەوە فێری کارامەیی دەبن لە بواری کۆمەڵایەتیدا و دەتوانن کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن و پشت بەخۆیان ببەستن.

 

- دایکان و باوکان ئامانجێك بۆ منداڵەکانیان دیاری بکەن کە وادەکەن منداڵەکانیان هەوڵ بۆ گەشتن بەو ئامانجانە بدەن.


- کاتێك پەیوەندی خێزانی لە نێوان دایکان و باوکاندا باشبێت منداڵ زیاتر سەرکەوتوو دەبێت لە پەیوەندییەکانیدا و لەبواری ئەکادیمیشدا بەدەستهێنانەکانی زیاتر دەبن.

س.هـ